بۆ تەندروستیی مێشك خۆراك رۆڵی گەورەی هەیە، لەوكاتەی كە نزیكەی 20%ی وزەی لەش بەكاردێنێت مێشك زۆر پێویتسی بە وزە هەیە، هەروەها مێشك پێویستی زۆری بە چەند ماددەیەكی خۆراكی هەیە، وەكو چەوری ئۆمیگاسێ كە یارمەتیدەرە بۆ بنیاد و چاكبوونەوەی خانەكانی مێشك، هەروەها ماددە دژەئۆكسانەكان كە سترێس و هەوكردن لە خانەكانی مێشك كەم دەكەنەوە، خۆراكە گرنگەكان بۆ تەندروستیی مێشك بریتین لە: ماسی بەتایبەتی لە جۆری سالمۆن، ماكارێل، تونە، هێررینگ Herring، ساردین چونكە دەوڵەمەندن بە ئۆمیگاسێ، هەروەها كاكڵەكانی وەكو گوێز و باوی فستق كە دەوڵەمەندن بە پرۆتین، ڤیتامین E، دژەئۆكسانەكان لەگەڵ ئۆمیگاسێ، شوكولاتەی تاریك چونكە دەوڵەمەندە بە دژەئۆكسانەكانی فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoids كە ئاستی سترێسی ئۆكسان لە خانەكانی مێشكدا كەم دەكەنەوە، شلك،توو، تووی رەش و مۆر كە دژەئۆكسان لە جۆری فلاڤۆنۆیدەكان لەخۆدەگرن، دانەوێڵەی تەواو، ئاڤۆكادۆ، برۆكۆلی، قاوە، هێلكە كە دەوڵمەندە بە ڤیتامینەكانی B6، B9،B12.، فستقی سودانی كە ڤیتامین E و ماددەی ریسڤیراترۆلResveratrolلەخۆدەگرێت، بەرهەمەكانی سۆیا كە دژەئۆكسانەكانی پۆلیفینۆلەكانPolyphenols لەخۆدەرگرن.