چۆن هەستی بیستنت دەپارێزێت؟
• دووركەوتنەوە لە دەنگی بەرز، یان ژاوەژاو و قەرەباڵغی لەگەڵ بەكارنەهێنانی هێدفۆن و گوێگرتن لە مۆسیقا بە دەنگی بەرزی ئامێر و كۆنسێرتەكان، هەروەها دووركەوتنەوە لە قەرەباڵغی شەقام و شوێنەكانی دروستكردنی باڵاخانەكان.
• لە ماڵەوە دەتوانیت چەند یارمەتیدەرێكی بیناسازی و ئەندازەیی بەكاربێنیت بە مەبەستی كەمكردنەوەی گواستنەوەی دەنگ.
• بەكارهێنانی پێداویستیی پاراستنی گوێ لە دەنگی بەرز وەكو داخەرەكانی گوێ Earplugs یان Earmuffs.
• دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان، چونكە هۆكارە بۆ لەدەستدانی بیستن.
• لابردنی مۆمی گوێ بە شێوەیەكی دروست بە رێنمایی دكتۆر، لەگەڵ دووركەوتنەوە لەو دەرمانانەی كە زیانی لابەلایان هەیە و هەستی بیستن كەم دەكەنەوە وەكو ئەسپرین، ڤۆلتارین، برۆفین، كوینین.
• ئەنجامدانی پشكنین بۆ گوێ و هەستی بیستن بە شێوەیەكی دەوری لە لایەن دكتۆرەوە، تەنانەت ئەگەر هەست بە هیچ گرفتێك لە هەستی بیستندا نەكەیت.
