زیانەكانی زیاد بەكارهێنانی سۆشیال میدیا
بە پێی راپۆرتەكانی كۆلێژی مەلەكی پزیشكانی نەخۆشییە دەروونییەكان، هێشتا هۆكار یان میكانیزمی تەواو لەپاڵ ئەم ئەگەرە روون نییە، بەگشتی كاریگەرییە نێگەتیڤەكانی سۆشیال میدیا بریتین لە: راهاتن Addiction لەسەر بەكارهێنانی سۆشیال میدیا، ماندووبوون یان هیلاكبوونی چاو Eye strain، دووركەوتنەوە لە كۆمەڵ، كەمخەوی، سترێس كە كاریگەریی نێگەتیڤی بۆ تەندروستی هەیە، ئازاری مەچەك لەبەر دروستبوونی فشار لەسەر دەماری ناوەند كە بە مەچەكدا دەڕوات بۆ پەنجەكان Carpal Tunnel Syndrome، كەم ئەنجامدانی مەشقی فیزیكی و دابڕان لە سەرنجدان و تەركیز Distraction بەتایبەتی لەكاتی بەكارهێنانی سۆشیال میدیا و لێخوڕینی ئۆتۆمبیل كە لەوانەیە كارەساتی گەورەی لێبكەوێتەوە.
