گرنگی ڤیتامین K بۆ تەندروستی

گرنگی ڤیتامین K بۆ تەندروستی
ڤیتامین K بەرپرسە لە مەیینی خوێن لەكاتی برینداربوون و خوێنبەربووندا، لەوانەشە كە رۆڵی هەبێت لە بەهێزكردنی ئێسكەكان لە رێگای یارمەتیدانی گواستنەوەی كالسیۆم لە هەموو لەشدا. ڤیتامین K لە چەوریدا دەتوێتەوە و 3 جۆری هەیە كە بریتین لە: ڤیتامین K1 كە بە فایلۆكوینۆن Phylloquinone ناسراوە، ڤیتامین K2 كە بە میناكوینۆن Menaquinone ناسراوە، ڤیتامین K3 كە بە مینادایۆن Menadione ناسراوە. سەرچاوە خۆراكییەكانی ڤیتامین K ئەمانەن: سەوزە گەڵا تاریكەكان وەكو سپێناغ، سڵق، كەرەوز، خاس، هەروەها برۆكۆلی، قەرنابیت، كەلەرم، ماسی، جگەر، هێلكە، دانەوێڵە، رێژەیەكی ئەم ڤیتامینەش لە جۆری K2 بە هۆی بەكتریاوە لە ریخۆڵەدا دروست دەكرێت. كەمیی ڤیتامین K دەگمەنە و زیاتر لەبەر زیاد بەكارهێنانی دەرمانی دژەژی و گرفت لە هەڵمژین لە رێڕەوەكانی هەرسدا روودەدات، نیشانەی سەرەكی كەمی ڤیتامین K بریتییە لە خوێنبەربوون لەبەر گرفت لە مەیینی خوێندا.پێویستی رۆژانە بۆ پێگەیشتووان بریتییە لە 75-90 مایكرۆگرام. ئافرەت لەكاتی دووگیانی و شیردانی سروشتیدا پێویستی بە بڕی رۆژانەی زیاتر دەبێت كە دەگاتە 120 مایكرۆگرام.
Top