بۆچی بەردەوام هەست بە برسێتی دەکەیت؟

بۆچی بەردەوام هەست بە برسێتی دەکەیت؟
بەشێک لە مرۆڤەکان هەندێک کات تووشی حاڵەتێکی سەیر دەبن، بەهەستکردن بە برسێتیەکی زۆر و تێرنەبوون.
بێگومان ئەمە حاڵەتیکی ئاساییە و بەهۆی هەندێک هۆکارەوە ڕوودەدات، کە ڕەنگە تۆ درکی پێنەکەیت و پێویستە چارەسەری بکەیت، بۆ ئەوەی ڕێگە لەو هەستکردن بە برسێتیە زۆرە بگریت پێش ئەوەی کێشت زیاد بکات.
کەم خەوی و پەستانی دەروونی و دڵەڕاوکێ، هۆکارێکی سەرەکی برسێتیە، چونکە کاریگەری لەسەر هۆڕمۆنەکان هەیە و بەردەوام برسیت دەکات.
بەپێی توێژینەوە زانستی و پزیشکیەکانی زانکۆی کۆرنیل، برسێتی پەیوەندی زۆری بە باری دەروونی و بایەلۆژی و ژینگەی ئەو کەسەوە هەیە، زۆر کات کێشەیەک دەبێتە هۆی برسی بوونی ئەو کەسە، یان دڵخۆشبوون بە هەواڵێک، واتە لەکەسێکەو بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕیت.
بەڵام ئەگەر ئەو ژەمەی دەیخۆیت بە بڕی یەکسان پێکهاتبوو لە پڕۆتین و چەوری و ماددە ڕیشاڵیەکان، ئەوا هەرسی کاتێکی زۆری دەوێت، ئەمەش دەبێتە هۆی پشودانی لەش بۆ ماوەیەکی درێژ و دوورکەتنەوە لە برسێتی.
ئەگەر تۆ شەوانە لەدوای کاتژمێر 2 هەست بە برسێتی بکەیت و ڕۆژانە لەو کاتەدا نان بخۆیت، هەتا ئەگەر لەشیش پێویستی بەو بڕە خۆراکە نەبێت، ئەوا دیسان دەبێتە هۆی ئالودەبوونی تۆ و ڕاهاتنت لەسەر هەستکردن بە برسێتی لەو کاتەدا.
بەپێی لێکۆڵینەوەکانی زانکۆی هارڤارد، هەستکردن بە برسێتی گەڕانی مێشکە بەدوای خۆراکدا، بەڵام ئەگەر ئەو خۆراکانەی هەڵیدەبژێریت بە یەکسانی بێت وەک پێشتر باسمان کرد واتە هەموو پێکهاتەکانی چەوری وپڕۆتین و ڕیشاڵی تێدابێت، ئەوا هەستکردنت بە برسێتی بۆ ماوەیەکی درێژ کەمدەبێتەوە.
هەوڵبدە ئەو خواردنەی دەیخۆیت بە هێوری و ئارامی بێت، چونکە بە هێمنی دەبێتە هۆی ڕێکخستنی هەستی برسێتی، یاخود ئەگەر لەکاتی برسێتیدا هەوڵبدەیت خواردنی کەم و سوک بخۆیت وەک میوە، دوورکەوتنەوە لە خوادنەوە گازیەکان کەدەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئەنسۆلین و هەست کردن بە برسێتی.


خەندان
Top