گەلێك كارەسات لەخۆیانەوە روونادەن!

گەلێك كارەسات لەخۆیانەوە روونادەن!
تووڕەبوون و سەرنەكەوتن لە كارێكدا، شەكەتی، كفتی و بێزاری وامان لێ دەكات كە بە ئانقەست خۆمان دوچاری رووداوێك Accident بكەین. پەستی كە دەگاتە رادەی تووڕەبوون یان قیسكەتەنگی، زۆر جار وا لە مرۆڤ دەكات كە بە ئانقەست كارەساتێكی بچووك یان كارەساتێكی گەورە ئەنجام بدات بەبێ ئەوەی كە بیر لە ئەنجام و ئاكامە خراپەكانی بكاتەوە، پاشان كە كارەساتەكە روویدا ئینجا هەست بە هەڵە و تاوان دەكات چونكە درك بەوە دەكات كە دەستی لە روودانی كارەساتەكەدا هەبووە، هەروەها بە رادەیەك پەشیمان دەبێتەوە كە توندییەكەی بە گوێرەی زیان و قەبارە و گەورەیی كارەساتەكە دەگۆڕێت، ئینجا خۆی بە خۆی دەڵێت (( پێویستە كە خۆم خۆم سزا بدەم )). نزیكەی هەموومان كەم یان زۆر، رووبەڕووی كارەساتین كە بە دەستی خۆمان دروستی دەكەین، لە راستیدا ئەمەش بە دەورووبەرەوە بەندە. هەندێك كەس لە پاش پەستییەكی تیژی ماوە كورتدا دوچاری كارەسات دەبنەوە، هەندێك كەسی تر بەرگەی پەستییەكەیان دەگرن بۆ ماوەیەكی درێژ بەڵام هەر پاشان رووبەڕووی كارەسات دەبنەوە، كەسانێكیش هەن بەردەوام و لە هەر ساتێكدا لە ئامادەباشیدان بۆ تووشبوون بە كارەسات. ئەو كارەساتەی كە دەیخوڵقێنن بە هەوڵێك ((هەوڵێكی نا سەركەوتووانە)) بۆ داپۆشینی گرفتەكانیان لە قەڵەمی دەدەن. خەم و پەژارە Grief، تووڕەیی، داڕمان یان فەشەل و سەرنەكەوتن لە كارێكدا Frusration یان پەستی وا لە مرۆڤ دەكەن كە ترسناكانە و بە بێ وریایی كارەسات ئەنجام بدات. گۆڕانێكی گەورە لە ژیانی یەكێكدا دەیخاتە ژێر مەترسی رووبەڕووبوونەوە بە كارەسات و بە بەردەوامی بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ.
Top