دوچاربووان بە سترێسی درێژخایەن Chronic stress لەبەر كار و پیشەی قورس زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە كەمبوونەوەی تواناكی مێشك لێدەكرێت، ئەمە بە گوێرەی ئەنجامی چەندین لێكۆڵینەوەی تایبەت بە سترێس. ئەمەش لە لێكۆڵینەوەكاندا جەختی لەسەر كراوتەوە كە سترێسی درێژخایەن پێوەندی هەیە بە تووشبوون بە پەستی بۆ ماوەیەكی زۆر، ئەمەش لە لایەكی ترەوە كاریگەری نێگەتیڤ دەكاتە سەر توانا و چالاكییەكانی مێشك. پێدەچێت كە كەمبوونەوەی توانای هزر و بیر لە هەمان كاتیشدا سستمی بەرگری لەش دەوروژێنێت و كاردانەوەكەی دەبێتە هۆی هەوكردنی نامیكرۆبی Inflammation لەناو خانەكانی مێشكدا. میكانیزمەكە بەو شێوەیەیە كە سترێس هۆكارە بۆ زیادبوونی خانەكانی سستمی بەرگری لەش لەناو مۆخی ئێسكدا(خڕۆكە سپییەكان) كە پاشان دەگەنە ئەو دەمارەخانانەی مێشك كە كەوتوونەتە ژێر فشاری سترێسەوە، بەمەشەوە كاریگەری دەكەوێتە سەر توانای هزر و بیر.