بۆ دڵنیابوون لە تەندروستیت پێویستە پێنج پشكنینی گرنگ بە شێوەیەكی دەوری ئەنجام بدەیت. یەكەم، پشكنینی مەمك و بن كەوشەكان یەكێكە لە گرنگترین پشكنین بۆ شێرپەنجەی مەمك كە باوترین جۆری شێرپەنجەیە لە ئافرەتدا، لەكاتی وەرگرتنی دوشدا، بەلای كەم مانگانە جارێك بە دەستەكانت مەمك و بن كەوشەكان بپشكنە بۆ دڵنیابوون لە نەبوونی هیچ گرێیەك، لەكاتی هەستكردن بە هەر گرێیەك، هەرچەند بچووكیش بێت ئەوا پێویست بە سەردانی دكتۆر دەكات بە مەبەستی پشكنینی زیاتر بەتایبەتی پشكنینی تیشك بۆ مەمك Mammogram، هەروەها بەدیكردنی تاریكبوونی رەنگی پێستی بن كەوشەكان لەوانەیە كە لەبەر تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە رووبدات، لێرەشدا پێویست بە سەردانی دكتۆر دەكات. دووەم، پشكنینی پێڵووەكان بۆ ئەگەری بوونی هەر گرێ یان گۆیەكی سپی لەسەر پێڵووەكاندا كە لە ئەنجامی ئاستی بەرزی كۆلیستیرۆلی خوێن پەیدا دەبن بەتایبەتی كە پێوانەكەی دەگاتە نزیك 300 ملگم لە دێسلیترێكی خوێندا، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ زیاد دەكات. سێیەم، پشكنینی روخساری دەموچاو، بۆ نموونە بوونی ژمارەیەكی نائاسایی زیپكە لەگەڵ زیادبوونی گەشەی موو(موودەردان) پێویست بە پشكینی حەوز و سۆنار دەكات لەبەر ئەگەری بوونی كیسی هێلكەدان كە هۆكارە بۆ تێكچوونی هاوسەنگی هۆرمۆنەكان و تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە و نەزۆكی. چوارەم، لەكاتی ناڕێكی لە كات و بڕی خوێنی سووڕی مانگانەدا پێویست بە پشكنینی كلینینكی و پشكنینی ملی منداڵدان دەكات بە وەرگرتنی پاپ سمیر Pap smear كە بۆ دەستنیشانكردنی شێرپەنجەی ملی مندڵدان و هەندێك حاڵەتی دیكە ئەنجام دەدرێت وەكو گرێی ریشاڵی Fibroid لە منداڵداندا كە هۆكارە بۆ بینینی خوێن بە شێوەیەكی بەردەوام و ناڕێك. پێنجەم، پشكنینی نینۆكەكان، چونكە گەلێك جار شێرپەنجەی پێست لەژێر نینۆكدا بە شێوەی هێڵ یان شریتی قاوەیی یان رەش یان زەرد بەدی دەكرێت كە ئەگەر زوو دەستنیشان و چارەسەر بكرێت ئەوا رێژەی چاكبوونەوە دەگاتە نزیكەی 98%.