بۆچی هیستیریا زیاتر دووچاری ئافرەت دەبێت؟

بۆچی هیستیریا زیاتر دووچاری ئافرەت دەبێت؟
نەخۆشی هیستیرتا Hysteria یەكەم گرفتی دەروونییە كە تەنیا پەیوەستە بە ئافرەتەوە. هیستیریا هەڵچوونێكی دەروونییە، وەكو كاردانەوەیەك بۆ دەڕبڕینی ئارەزوو یان هەستێكی شاراوە، یان وەكو پەستییەكی شاراوە كەخۆی لە چوارچێوەی هیستیریادا دەبینێتەوە. زۆر لە زانایان كەسێتیی هیستیرییان Hysterical personality دەستنیشان كردووە كە بە زۆری لە ئافرەتاندا بەدی دەكرێت. نەخۆش بۆ ماوەیەكی كاتی تووشی لاڵی، ئیفلیجی، لەهۆشچوون دەبێت، ئەگەرچی نیشانەكان جەستەیین، بەڵام هیچ نەخۆشییەكی جەستەیی یان ئۆرگانی لە لەشدا بوونی نییە. لەبەر سروشتی ئافرەت كە لەڕادەبەدەر هەستیارە، لەگەڵ بوونی هەستكردن بە فەرامۆشكردن و مامەڵەی نادادپەروەرانە Opression یان بێزاری و ناڕەحەتی لەوكاتەی كە ئافرەت دەكەوێتە ژێر سترێسێكی زۆر سەخت ئەوا زوو تووشی هەڵچوون یان نیشانەكانی هیستیریا دەبێت، ئەمە سەرەڕای بوونی كەسێتیی هیستیری كە بریتییە لە خۆپیشاندان یان خۆدەرخستن، زۆر قسەكردن، خۆپەرستی و هەست ناسكی زیاد. باشترین چارەسەر بۆ هیستیریا بریتییە لە بەكارهێنانی دەرمانی ئارامبەخش، ئەگەر ئەنجامی نەبوو، چارەسەركردنی دەروونی ئینجا خەواندنی موگناتیسی Hypnotism.
Top