بۆچی کچی وەرزشوان گرفتی لە سووڕی مانگانەدا ھەیە؟

بۆچی کچی وەرزشوان گرفتی لە سووڕی مانگانەدا ھەیە؟
ئەمە راستییەکی پزیشکییە کە ھەندێک کچی وەرزشوان دوچاری گرفت یان ناڕێکی لە سووڕی مانگانە دەبنەوە. مەشقی توند و دووبارە کە ببێتە ھۆی ماندووبوونێکی زۆر، بۆ نموونە جیمناستیک، مەلە، راکردن، گەلێک جار ھۆکارە بۆ وەستانی سووڕی مانگانە Amenorrhea بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یان بە شێوەیەکی درێژخایەن. مەشقی توند و بەردەوام، ناڕێکی خۆراک، تەرخان نەکردنی کاتی پێویست بۆ حەسانەوەی لەش و دووبارە بەرزبوونەوەی ئاستی وزە، ھۆکارن بۆ دواکەوتنی یان وەستانی سووڕی مانگانە. ناڕێکی خۆراک دەبێتە ھۆی ونکردنێکی خێرای چەوری لەش و بارستایی ماسوڵکە، ئەمەش کاریگەری نێگەتیڤ دەکاتە سەر ئاستی وزەی لەش و سووڕی مانگانە. وەستانی سووڕی مانگانە دەبێتە ئەگەری ناھاوسەنگی ھۆرمۆنەکان کە لەوانەیە لە دوارۆژدا ھۆکار بێت بۆ نەزۆکی، ھەروەھا لاوازبوون یان پووکانەوەی ئێسک Osteopororsis.
Top