زیانەكانی كونكردنی برۆ بە مەبەستی جوانكاری

زیانەكانی كونكردنی برۆ بە مەبەستی جوانكاری
كونكردنی بەشەكانی لەش Body piercing بەتایبەتی لە وڵاتانی رۆژئاوادا بۆتە جۆرێكی نوێی (هونەری لەش Body art) و بە مەبەستی جوانكاری خەریكە كە لە لایەن كۆمەڵگەوە قبووڵ دەكرێت. كونكردنی برۆ Eyebrow piercing گەلێك جار گرفتی تەندروستی لێدەكەوێتەوە. یەكێك لە ئاڵۆزییەكانی كونكردنی برۆ بریتییە لە هەوكردن بە شێوەی ئاوسان، سووربوونەوە، ئازار، هەستكردن بە فشار، سووربوونەوەی روومەت و دەوری برۆ، ئەم حاڵەتە بە بەكارهێنانی دەرمانی دژەژی (دژە بەكتریا) كۆنتڕۆڵ دەكرێت. ئەو كانزایانەی كە پاش كونكردنی برۆ جێگیر دەكرێن بریتین لە ستیل، تیتانیۆم، پلاتین، زێڕ، زیو، نیۆبیەم Niobium كە لەوانەیە لە هەر كەسێكدا ببنە ئەگەری پەیدابوونی هەستەوەری بە شێوەی سووربوونەوە و خورشتی پێست. ئاڵۆزییەكانی تری كونكردنی برۆ ئەمانەن: برینداربوونی دەمار یان بۆڕی خوێن، گرفت لە چاكبوونەوەی برینی كونكردن و پەیدابوونی ئاسەوار پاش لابردنی كانزا، ئەگەری تووشبوون بە ڤایرۆسی هەوكردنی جگەر لە جۆری B یان جۆری C، هەندێك جاریش شەقبوون، یان دڕانی پێست دەبێتە هۆی پەیدابوونی ئاسەواری هەمیشەیی لە پێستدا.
Top