بۆچی ئافرەت زیاتر دوچاری پووكـانەوەی ئێسك دەبێت؟

بۆچی ئافرەت زیاتر دوچاری پووكـانەوەی ئێسك دەبێت؟
پووكانەوەی ئێسك بریتییە لە لاوازبوونی ئێسك Osteoporosis واتە كەمبوونەوەی چڕی، یان بارستایی ئێسك، دەرەنجام ئەگەری شكانی ئێسك بە زەبرێكی سادە دێتە پێشەوە. هۆكاری سەرەكی پووكانەوەی ئێسك كەمی كانزای كالسیۆمە لەبەر كەم وەرگرتنی لە خۆراكەوە، بەڵام بۆچی ئافرەت زیاتر تووشی دەبێت؟ بەگشتی ئافرەت خاوەن ئێسكی تەنكترە بە بەراورد لەگەڵ ئێسكی پیاودا. دووگیانی و شیردانی سروشتی بارگرانی زۆر دەخەنە سەر لەشی ئافرەت بۆ دابینكردنی كالسیۆم، بۆ نموونە لەكاتی دووگیانی و شیرداندا پێویستی رۆژانەی كالسیۆم دەگاتە نزیكەی 1200 ملگم، ئەگەر ئافرەت ئەم بڕە لە خۆراكەوە وەرنەگرێت ئەوا بە تێپەڕبوونی كات و دووبارە دووگیانبوونەوە لەش ناچار كالسیۆم لە ئێسكەكانەوە وەردەگرێت بۆ بینای ئێسكی كۆرپە یان دروستبوونی شیر، دەرەنجام ئافرەت دوچاری پووكانەوەی ئێسك دەبێت، هەروەها وەستانی یەكجارەكی سووڕی مانگانە Menopause لەبەر كەمبوونی توندی هۆرمۆنی ئیسترۆجین كە رۆڵی هەیە لە بینای ئێسكی ئافرەتدا. ئەگەری گرفتەكانی گلاندی دەرەقی لە ئافرەت زیاترە بە شێوەی زیاد چاڵاكبوون یان سستبوونی گلاندی دەرەقی Hypothyroidism كە هەردووكیان ئەگەری پووكانەوەی ئێسك زیاد دەكەن بە میكانیزمی تێكچوونی هاوسەنگی نێوان تێكشكان و هەڵمژینەوەی كالسیۆم لە ئێسكدا، هاوكاتیش رێژەی ڤیتامین D لە لەشدا كەم دەبێتەوە.
Top