ئاوێتەی بریقەداركردنی پێست

ئاوێتەی بریقەداركردنی پێست
ئاوێتەكانی بریقەداركردنی پێست Brightening products زیاتر رۆڵی كاڵكردنەوە یان سپیكردنەوەی پێست lightening دەبینن، بەڵام چەند پێكهاتەیەكی تر لەخۆ دەگرن كە رۆڵیان هەیە لە بلۆككردنی بەرهەمهێنانی بۆیەی پێست یان لابردنی بۆیەی پێست و هاندانی زوو فڕێدانی چینە تاریكبووەكەی سەرەوەی پێست و دروستبوونی چێنێكی نوێی كاڵتر و تەندروستتر. هایدرۆكوینۆن Hydroquinone یەكێكە لەم پێكهاتانە لەگەڵ ڤیتامین E و ڤیتامین C كە سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە و بۆیەی پێست كەم دەكاتەوە، هەروەها ترشی كۆجیك Kojic acid یان میلانۆزایم Melanozyme كە دوو ماددەی نوێن و زیاتر كاریگەرن بۆ كاڵكردنەوەی پنتە تاریكەكانی هەتاو و پەڵەی هەوكردنەكانی پێست. دوو فاكتەر هۆكاری سەرەكین بۆ نەهێشتنی یان كەمبوونەوەی بریقە و گەشیی پێست: یەكەم، تاریكبوون یان تۆخبوونی رەنگی پێست Hyperpigmentation لە ئەنجامی سووتانەوەی پێست، زیپكە یان هەوكردن كە هانی دەردانی بۆیەی پێست و تاریكبوونی دەدەن. دووەم، پەیدابوونی پنتی تاریك لە سەر پێستدا لە ئەنجامی كاریگەرییەكانی تیشكی خۆر، پیسبوونیی ژینگە، هەروەها تێكچوونی هاوسەنگیی هۆرمۆنەكان لە لەشدا. نابێ ئەمەش لەبیر بكرێت كە لەگەڵ بەكارهێنانی ئاوێتەی بریقەداركردنی پێست، پێویستە كە كرێمێكی دژەهەتاویش بە رێنمایی دكتۆر بەكاربهێنرێت.
Top