ئەگەری دووگیانبوون لەپاش تەمەنی 30 ساڵی كەم دەبێتەوە

ئەگەری دووگیانبوون لەپاش تەمەنی 30 ساڵی كەم دەبێتەوە
پسپۆڕانی تەندروستی جەخت دەكەنەوە كە باشترین كات بۆ دووگیانبوونی ئافرەت پێش گەیشتنە بە تەمەنی 30 ساڵی، چونكە ئەمە راستییەكی زانستییە كە ئەگەری دووگیانبوون پاش تەمەنی 30 ساڵی بەرە بەرە لاواز دەبێت بە پشت بەستن بەوەی كە دروستبوون یان بەرهەمهێنانی هێلكۆكە لە هێلكەدانەكاندا كەم دەبێتەوە، ئەمەش ئەگەری نەزۆكی Infertility بەرزدەكاتەوە. بە پێی راپۆرتەكانی كۆمەڵەی ئەمەریكی پزیشكیی زاوزێ ASRM، چانسی دووگیانبوون پاش تەمەنی 30 ساڵی لە مانگێكدا بە رێژەی 20% كەم دەبێتەوە هەتا ئەگەر ئافرەت خودان تەندروستییەكی باش بێت و لە رابردووشدا دووگیان بووبێت. لەگەڵ گەیشتن بە تەمەنی 35 ساڵی، چانسی دووگیانبوون و بەردوامبوونی دووگیانبوون و منداڵبوونێكی ئاسایی بە شێوەیەكی بەرچاو كەم دەبێتەوە. ئەمەش روونكراوەتەوە كە هەتا ئەگەر ئافرەت پاش ئەم تەمەنە دووگیانیش بێت، ئەوا ئەگەری مانەوەی یان بەردەوامبوونی دووگیانی لاواز دەبێت، لەبەر ئەوەی كە لەش دوچاری گۆڕانێكی بەرچاوی هۆرمۆنەكان دەبێتەوە كە لەوانەیە هۆكار بێت بۆ لەبارچوون، یان منداڵبوونی پێشوەختە Premature، بۆیە دووگیانبوون پاش ئەم تەمەنە پێویستی بە چاودێریی بەردەوامی پزیشكی هەیە. جگە لەمانە، دووگیانی پاش تەمەنی 30 ساڵی لەوانەیە كە رووبەڕووی گەلێك ئاڵۆزی دیكە بێتەوە، بۆ نموونە گرفت لەكاتی منداڵبوون كە لەوانەیە پێویست بە نەشتەرگەری قەیسەری بكات، هەروەها سەقەتی زگماكی بەتایبەتی مۆنگۆلیزم.
Top