سوود و زیانەكانی منداڵبوون لە ماڵەوە

سوود و زیانەكانی منداڵبوون لە ماڵەوە
چەند سەدەیك بوو منداڵبوون لە ماڵەوە Home birth زۆر ئاسایی بوو، پاش ساڵی 1900 رێژەی منداڵبوونەكان لە نەخۆشخانەدا زیادی كرد. بەهەرحاڵ، تێگەیشتنی زیاتر لە توێكاری، زانستی پزیشكیی مۆدێرن، میكانیزمەكانی منداڵبوون، هەروەها تەكنەلۆژیا پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، بۆیە زیاتری ئافرەتان منداڵبوونی ماڵەوەیان پێ باشترە. منداڵبوون لەماڵەوە زیاتر گونجاوە بۆ: ئافرەتی تەندروست و دووگیانی ئاسایی و بێ هیچ ئاڵۆزییەك، ئەوانەی هەموو دەستوەردانی هاندانی منداڵبوون یان نەشتەرگەری قەیسەری رەت دەكەنەوە، حەزدەكەن لەكاتی منداڵبووندا نزیك بن لە كەسانی نزیك و ئەندامانی خێزان، بوونی جۆرێك سەربەستی لە جوولە و گۆڕینی پۆزیشن و وەرگرتنی دوش یان خواردنێك. منداڵبوون لەماڵەوە بوار دەڕەخسێنێ بۆ راستەوخۆ دەستكردن بە شیردانی سروشتی، ئەمەش هاندەرە بۆ وەستانی خوێنبەربوون لە منداڵدان. منداڵبوون لە ماڵەوە ناگونجێت بۆ ئەم حاڵەتانە: نەخۆشی شەكرە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن یان ژاراویبوونی دووگیانی Preeclampsia، مێژووی منداڵبوونی پێشوەختە یان بوونی ئەگەری منداڵبوونی پێشوەختە، ناڕازیبوونی هاوسەر بۆ منداڵبوون لە ماڵەوە. گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە پێویستە لەم حاڵەتانەدا: هیلاكی لە رادبەدەری دایك كە توانای بەردەوامبوونی نەمێنێت، دڕانی یان تەقینی پێشوەختەی پەردەی دەوری كۆرپە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، پێشوەنەچوونی كردای لەدایكبوونی كۆرپە، خوێنبەربوون.
Top