هۆكاری زیادبوونی كێش پاش شووكردن

هۆكاری زیادبوونی كێش پاش شووكردن
زیادبوونی كێشی لەش پاش شووكردن حاڵەتێكی باوە. ماڵی نوێ، رێسای نوێی ناوماڵ و رێكخستنی ژیانێكی نوێ لەگەڵ كەسانی نوێدا هۆكارە بۆ گۆڕان لە عاداتەكانی پەیوەست بە خۆراك، بۆ نموونە یەكەم كار لەسەر ئافرەتی تازە شووكردوو بریتییە لە ئامادەكردنی خۆراك. لەشت لەسەر ستایلێكی جۆر و ئامادەكردنی خۆراك راهاتووە، لە ماڵی تایبەت بە خۆتدا ئەمانە گۆڕانكارییان بەسەردا دێت بەتایبەتی كە خواست و حەزی خۆراكی پیاوەكەت تێكەڵی حەز و ئارەزووەكانی خۆراكی تۆ دەبن، بۆیە لەش و كۆئەندامی هەرست ناچار خۆی لەگەڵ ئەمە رادەهێنێت، ئەمە زۆر جار وات لێدەكات كە عادات و ستایلی خۆراكت بە تەواوی بگۆڕیت. لەوانەیە كە زیاتر لە پێشان لە دەرەوەی ماڵ واتە لە رێستورانتەكان خۆراك بخۆیت كە دەوڵەمەندە بە كالۆری. هەروەها رەخسانی بواری زیاتر بۆ حەزەكانی خۆراكی پاش شووكردن، ئامادەكردنی خۆراك بە پێی هەوەس و حەزەكانت لە هەر كاتێك كە بتەوێت لەگەڵ بە فیڕۆ نەدانی خۆراكی ماوە Leftovers هۆكاری ترن. جگە لەمانە، كەمبوونەوەی گرنگیدانی زۆر بە جۆری خۆراك و پەیڕەوكردنی جۆرێكی ریجیم و ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی بە مەبەستی رێگرتن لە زیادبوونی كێش و پاراستنی جوانیی لەش، بۆ نموونە لەجیاتی مەشقی وەرزشی و پاراستنی كێشی لەش خەریكی ئامادەكردنی خۆراك دەبیت، ئەمەش وات لێدەكات كە زیاتر بخۆیت، واتە كەمی جووڵە و زیاد خواردن كە یەكسان دەبێت بە زیادبوونی كێشی لەش.
Top