چۆن دەموچاوت قەڵـەو دەكەیت؟

چۆن دەموچاوت قەڵـەو دەكەیت؟
بۆ زیادكردنی كێش لە دەموچاودا، پێویستە كە كێشی لەش بەگشتی زیاد بكرێت. ناتوانرێت بە تەواوی پێشبینی ئەوە بكرێت كە زیادبوونی چەند كیلۆگرامێك كێشی لەش بە وردی بەسەر كام بەشی لەشدا دابەش دەبێت، بەڵام ئەمە روونە كە بە زیادبوونی كێشی لەش دەموچاو پڕتر و خڕتر دەبێت. بۆ ئەوەی روومەتێكی پڕتر و دەموچاوێكی خڕترت هەبێت، پەیڕەوی ئەم پێنج خاڵە بكە: یەكەم، خۆراكی دەوڵەمەند بە ماددەی گرنگ و كالۆری بەرز بخۆ، بۆ نموونە نان، برنج، مەعكەرۆنە، پەتاتە، لەگەڵ زەیتی كەتان یان زەیتی زەیتوون. دووەم، بە مەبەستی زیادكردنی ئاستی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل لە لەشدا، مەشقی وەرزشی وەكو راكردن یان بەرزكردنەوەی قوڕسایی ئەنجام بدە، هۆرمۆنی كۆرتیزۆل Cortisol لەكاتی ماندووبووندا زیاد دەبێت و دەبێتە هۆی كزكردنی كرداری میتابۆلیزم بە شێوەیەكی كاتی، بەمەشەوە كەمێك كێشی لەش زیاد دەكات. سێیەم، رۆژانە بەلای كەم 8 پەرداخ ئاو بخۆرەوە، ئەمە پارمەتی هێشتنەوەی ئاستی ئاسایی شەكری خوێن دەدات. چوارەم، مەشقی تایبەت بە دەموچاو بارستایی ماسوڵكەكان زیاد دەكات، بۆ نموونە راگرتنی هەوا لەناو دەمدا (گوپ پڕكردن) بۆ ماوەی 30 چركە پاشان كەم كەم هەناسە بە دەم بدەرەوە، ئەم مەشقە رۆژانە چەندین جار دووبارە بكەرەوە. پێنجەم، بەكارهێنانی یارمەتیدەری خۆراكی Nutritional supplement كە وزە و ماددەی گرنگ لە ڤیتامین و كانزا لەخۆدەگرێت بە رێنمایی دكتۆر، هەنگاوێكی ترە بۆ زیادكردنێكی تەندروستییانەی كێش.
Top