رۆژانە مشتێك گوێز بخۆ

رۆژانە مشتێك گوێز بخۆ
گوێز Walnut ترشە چەوری گرنگ و ماددەی سوودبەخشی تێدایە وەكو ڤیتامین B9 یان ترشی فۆلیك كە گرنگی هەیە بۆ هەرسكردن و میتابۆلیزم لەگەڵ دروستبوونی خڕۆكە سوورەكانی خوێن و پاراستنی كۆرپە لە سەقەتی زگماكی، هەروەها ڤیتامین B6 كە پێویستە بۆ میتابۆلیزم و تەندروستیی دەمارەخانەكان، لەگەڵ ڤیتامین E كە سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە و رۆڵی بۆ خۆپاراستن لە گەلێك جۆری شێرپەنجە هەیە، بەڵام بەگشتی گوێز وزەیەكی بەرز لەخۆدەگرێت. خواردنی گوێز رۆژانە هەرگیز نابێتە هۆی بەرزبوونی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ و پەستانی خوێن. گوێز چەوری گرنگ لەخۆدەگرێت، بەڵام چەوری باش بێت، یان خراپ ئەوا هەمان بڕی كالۆری لەخۆدەگرێت كە بریتییە لە 9 كالۆری بۆ هەر یەك گرام چەوری، بۆیە رۆژانە خواردنی مشتێك گوێز لەوانەیە كە بە تێپەڕبوونی كات ببێتە هۆی زیادبوونی كێشی لەش ئەگەر كالۆری لە خۆراكی تر كەم نەكرێتەوە لەوكاتەی كە یەك ئۆنسە گوێز(28.35 گرام) نزیكەی 18 گرام چەوری لەخۆدەگرێت. گوێز ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە كەم دەكاتەوە، هاوكات لەگەڵ باشتربوونی فرمانی بۆڕییەكانی خوێن و كەمبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ لە خوێندا، بۆیە رۆژانە خواردنی مشتێك، یان چەنگێك گوێز رێنمایی دەكرێت.
Top