ئایا ڤیتامینەكان ئەگەری جەڵتە كەم دەكەنەوە؟

ئایا ڤیتامینەكان ئەگەری جەڵتە كەم دەكەنەوە؟
ئەگەرچی تا ئێستا ئەمە نەسەلمێنراوە كە بەكارهێنانی ڤیتامیەكان بە شێوەی كەپسول، یان حەب بۆ كەسێكی تەندروست سوودی هەبێت. ئەگەرچی بەم دواییە چەند توێژینەوەیەك جەختیان لەمە كردۆتەوە كە بەكارهێنانی ڤیتامینەكان لەوانەیە ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە كەم بكەنەوە بەتایبەتی ڤیتامین D و ڤیتامین B3 كە ناسراوە بە نیاسین Niacin، بەڵام هەندێك جار لەوانەیە كە زیانی تەندروستی هەبێت، بۆ نموونە ئەمە روونكراوەتەوە كە زیاد بەكارهێنانی بیتا كارۆتین كە لە لەشدا دەگۆڕێت بۆ ڤیتامین A زیانبەخشە و هەرگیز باش نییە كە هیچ ڤیتامینێك بەكاربهێنیت، بەڵكو واباشە كە تەنیا لەكاتی تووشبوون بە كەمیی ڤیتامین بە چاودێری دكتۆر پەنا ببرێتە بەر بەكارهێنانی جۆرێكی ڤیتامین، یان زیاتر بە شێوەی ماڵتی ڤیتامین Multivitamin. پسپۆڕانی تەندروستی بەردەوام جەخت لەوە دەكەنەوە كە پێویستە ڤیتامینەكان لە رێگای خۆراكی جۆراوجۆرەوە دابین بكرێن نەك لە رێگای كەپسول یان دەرزی. باشترین رێگاكانی خۆپاراستن لە تووشبوون بە جەڵتە بریتین لە خۆراكی هاوسەنگ، مەشقی وەرزشی، دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان، بەسەركردنەوەی تەندروستی بە شێوەیەكی دەوری بەتایبەتی بۆ پێوانەكردنی پەستانی خوێن و پشكنینی ئاستی كۆلیستیرۆل و شەكری خوێن.
Top