كەسانی رووەكیی دووچاری كەمیی ئەم ماددە گرنگانە دەبنەوە

كەسانی رووەكیی دووچاری كەمیی ئەم ماددە گرنگانە دەبنەوە
ئەگەر سەرنجی هەموو جۆرەكانی خۆراكی رووەكی Vegetarian diet بدەین، دەبینین كە ڤیتامین B12 گرنگترین ماددەیە كە لە خۆراكی رووەكیدا نییە. ئەگەرچی ئەم ڤیتامینە بۆ لەش زۆر گرنگە، بەڵام بە بڕی كەم پێویستە كە هێشتا بە رێگای تەنیا خۆراكی رووەكیدا دابین نابێت، بۆیە كەسانی رووەكی دوچاری كەمیی ئەم ڤیتامینە دەبن ئەگەر لە رێگای یارمەتیدەرە خۆراكییەكان بە شێوەی دەنك یان دەرزی وەرینەگرن. جگە لەم ڤیتامینە، كەسانی رووەكی دوچاری كەمیی ماددەی گرنگی تر دەبن وەكو: پرۆتین، ڤیتامین B3، ڤیتامین B6، كانزای زینك و سیلینیۆم. بۆ دابینكردنی بڕی تەواوی پرۆتین لە خۆراكی رووەكیدا، پێویست بە خواردنی رۆژانەی پاقلەی سۆیا دەكات وەكو تاكە بەرهەمی رووەكی كە هەموو جۆرەكانی پرۆتین لەخۆدەگرێت. هەروەها بە گوێرەی ڤیتامین B3، كە تەنیا جۆرێكی كوارگ رێژەیەكی بەرزی ئەم ڤیتامینە لەخۆدەگرێت، بە بڕێكی كەمیش لە برنجی قاوەیی، پەتاتەی شیرین، تۆوی گولەبەڕۆژە و بەزالیادا هەیە. پاشان ڤیتامین B6 كە ئەگەر خۆراكی رووەكی بە كوالیتی بەرز نەبێت، كەسانی رووەكی دوچاری كەمی ئەم ڤیتامینەش دەبنەوە. بۆ دابینكردنی بڕی پێویستی رۆژانە لە كانزای زینك(تۆتیا)، پێویستە كە خۆراكی رووەكیی جۆراوجۆر بكرێت بەتایبەتی كونجی، تۆوی كۆلەكەی زەرد، نۆك، بەزالیا، كازو، نیسك لەخۆبگرێت كە تەنیا 10- 15%ی پێویستی رۆژانە لەم كانزایە بۆ كەسێكی پێگەیشتوو دابین دەكەن.
Top