مامەڵەی دروست لەگەڵ تامیسكەدا بكە

مامەڵەی دروست لەگەڵ تامیسكەدا بكە
تامیسكە Cold sore هەوكردنێكی ڤایرۆسییە، بریتییە لە سەرهەڵدانی چەند بڵۆقێكی بچووك كە شلەیەكی پەمەی زەردباویان تێدایە، لەگەڵ سووربوونەوە و هەستكردن بە ئازار و سووتانەوەیەكی تیژ. لەبەر ئەوەی كە تامیسكە زیاتر لە دەموچاو لە دەوری لێو و دەم و لووتدا پەیدا دەبێت، بۆیە دەبێتە مایەی ناڕەحەتی بەتایبەتی بۆ ئافرەتان. تامیسكە بەگشتی بۆ ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت. پاش چاكبوونەوە، ئەم ڤایرۆسە بەهۆی بەرگری لەشەوە لەناوناچێت، بەڵكو بە شێویەكی هێمن و نووستوو خۆی لە ناوچەكەدا حەشاردەدات و لەگەڵ چەند بزوێنەرێك دووبارە ئاكتیڤ دەبێتەوە و تامیسكە سەرهەڵدەداتەوە بەتایبەتی لەكاتی لاوازبوونی سستمی بەرگری لەشدا. بەكارهێنانی دەرمانێكی دژەئازار وەكو برۆفین، دانانی بەفر لەسەر بۆڵۆقەكاندا، دووركەوتنەوە لە خۆراكە ترش و مزرەكان وەكو پرتەقاڵ یان تەماتە یارمەتیدەرن. هەرگیز بڵۆقەكان مەگوشە و بە دەرزی دەستكاریان مەكە، چونكە بەمەوە چاكبوونەوەی تامیسكە دوادەكەوێت و ئەگەری گواستنەوەی ڤایرۆسەكە بۆ كەسانی تر زیاد دەبێت. بە پاك راگرتن و بێ دەستكاریكردن، زۆربەی حاڵەتەكانی تامیسكە لە ماوەی 7- 10 رۆژ بە تەواوی چاك دەبنەوە بەبێ جێهێشتنی هیچ ئاسەوارێك لەسەر پێستدا.
Top