ئارایشت پێست لە تیشكی خۆر ناپارێزێت

ئارایشت پێست لە تیشكی خۆر ناپارێزێت
ئارایشت بە تەنیا هەرگیز پێست بە تەواوی لە كاریگەرییەكانی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی خۆر ناپارێزێت، چونكە زۆربەی ئاوێتەكانی ئارایشت و جوانكاری رێژەیەكی نزم لە ماددەی دژەهەتاو لەخۆدەگرن. هەندێك جۆری ئاوێتەی شێداركەرەوەی پێست ئاستی فاكتەری پاراستن لە هەتاو SPF بە لای كەم بە ئەندازەی 15 لەخۆدەگرن كە دەكرێ پێش ئارایشت بەكاربهێنرێت. پێویستە كە پاراستنی پێست لە تیشكی خۆر بكرێتە بەشێكی سەرەكی لە پلانی گرنگیدان و چاودێریكردنی پێست، چونكە تیشكی خۆر كاریگەری خراپ دەكاتە سەر پێست بە شێوەی پەیدابوونی پەڵەی تاریك، دەركەوتنی پنتەكانی تەمەن Age spots، پەیدابوونی هێڵی ورد و لۆچبوون. لەو كاتەی كە كاریگەرییەكانی تەمەن و تیشكی خۆر لەسەر پێستدا بەیەكەوە روودەدەن، ئەوا بەكارهێنانی ئارایشتی بناغە و پاودەرەكان دەبنە هەنگاوی گرنگ بۆ شاردنەوەی پەڵەی تاریك و هێڵە وردەكان. ئێستا فۆرمیولای ماكیاژی پێشكەوتوو لەبەر دەستدان كە پێكهاتەی وەكو ڤیتامین و كانزا و فاكتەری دژەهەتاو لەخۆدەگرن.
Top