سوودەكانی تری ڤیاگرا

سوودەكانی تری ڤیاگرا
دەنكی ڤیاگرا Viagra لەوانەیە كە یارمەتیدەر بێت بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم بەتایبەتی لەو كەسانەدا كە زیاتر لە خەڵكانی تر ئەگەری تووشبوونیان لێدەكرێت.ڤیاگرا هاوكارە بۆ كەمكردنەوەی بەرگری بەرانبەر بە هۆرمۆنی ئینسولین لەو كەسانەی كە كێشان زیادە یان قەڵەون یان گەیشتوونەتە قۆناغی پێش شەكرە Pre-diabetes، لەوكاتەی كە نزیكەی 30%ی ئەو كەسانەی كە لەم قۆناغەدان ئەگەر هیچ هەنگاو و چارەسەرێك نەگرنە بەر ئەوا لە ماوەی 5 ساڵدادوچاری نەخۆشی شەكرە دەبن. ڤیاگرا دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی كاریگەریی ئەو ئەنزیمەی كە رێگرە لە خاوبوونەوەی دیواری بۆڕییەكانی خوێن، دەرەنجام بۆڕییەكان خاودەبنەوە و هاتووچۆ یان لێشاوی خوێن باشتر دەبێت، بۆیە ڤیاگرا رۆڵی هەیە بۆ كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و گورچیلە.ئەمەش سەلمێنراوە كە ڤیاگرا و دەرمانە هاوشێوەكانی وەكو سیالیس Cialis و لیڤیترا Levitra سوودبەخشن بۆ پاراستنی شانە ناوپۆشەكانی بۆڕییەكانی خوێن. هەروەها ئەمەش روونكراوەتەوە كە لەوانەیە حەبی ڤیاگرا و هاوشێوەكانی یارمەتیدەر بن بۆ سنوورداركردنی نەخۆشی شەكرە و خۆپاراستن لە تووشبوون بە ئاڵۆزییەكان لە تووشبووان بە نەخۆشی شەكرەدا.
Top