هۆكاری زانستی لەپاڵ لوولبوونی قژ

هۆكاری زانستی لەپاڵ لوولبوونی قژ
قژی لوول Curly hair زیاتر پەیوەندی بە بۆماوەوە هەیە، واتە ئەو جینانەی كە لە دایك و باوكەوە بۆ منداڵەكان دەگوازرێنەوە، جینەكەشی لە جۆری جینی زاڵە یان جینی بەهێزتر، واتە ئەگەر یەكێكیان قژی لوول و ئەویتریان قژی خاو بێت، ئەوا منداڵەكان زیاتر دەبنە خاوەن قژی لوول. پێستی سەر رووبەرێكی قەرەباڵغە بۆ گەشەی قژ كە بە تێكڕایی نزیكەی 100،000 تاڵە قژ لەخۆدەگرێت، شێوەی رەگی قژ بەرپرسە لە گەشەی قژ و جۆری قژ، بۆ نموونە شێوەی هێلكەیی رەگ زیاتر قژی لوول بەرهەم دێنێت، كەچی شێوەی خڕی رەگ قژی خاو و لوولەییبەرهەم دێنێت كە لوول و گڤبوونی ئاسان نییە. قژ ئەتۆمی گۆگرد لەخۆدەگرێت، بە یەكگرتنی ئەم ئەتۆمانە بۆندی دایسەلفاید دروست دەبن، هەر چەند ژمارەی ئەم بۆندانە زیاتر بێت، هێندە قژ لوولتر دەبێت، ئەو شامپۆ و ئاوێتانەی كە قژ خاودەكەنەوە تەنیا ئەم بۆندانە تێكدەشكێنن. گلاندەكانی چەوری پێست بەردەوام بە رێژەی جیاواز ماددەی چەوری دەدردەدەن، بێگومان هاتنە خوارەوەی ئەم چەورییە بەسەر تاڵە قژە راست و خاوەكاندا ئاسانترە لەوەی كە بتوانێت بەسەر درێژایی قژی لوولدا بڵاوبێتەوە، بۆیە قژی لوول زیاتر رووبەڕووی وشكبوون دەبێتەوە، ئەمەش وای لێدەكات كە زیاتر لوول و تێك ئاڵاو بێت، هەروەها شێداری و تەڕبوون هاندەرن بۆ زیاتر لوولبوونی قژ. كە قژ ئاو هەڵدەمژێت ئەوا زیاتر بۆ شێوی سروشتی خۆی دەگەڕێتەوە، بۆ نموونە ئەگەر لوول بێت ئەوا لوولتر دەبێت، ئەگەر خاویش بێت ئەوا زیاتر خاودەبێت.
Top