هۆكارێكی بەهێز بۆ كەمكردنەوەی خواردنی برنج

هۆكارێكی بەهێز بۆ كەمكردنەوەی خواردنی برنج
هەرگیز پێت سەیر نەبێت كە نزیكەی هەموو جۆرەكانی برنج بە رێژەی جیاواز زەرنیخ Arsenic لەخۆدەگرن. برنج لە هەموو دانەوێڵەكان زیاتر زەرنیخ لەخۆدەگرێت، چونكە لەكاتی چاندنیدا بە تەواوی لە ئاو نقوم دەكرێت، برنج رێژەیەكی زۆری ئاو هەڵدەمژێت. زەرنیخ زیاتر لە چینەكانی دەرەوەی برنجدا جێگیر دەبێت و رێژەكەی دەگۆڕێت بە پێی شوێنی جوگرافی و شوێنی چاندنی. ئەگەرچی بەهای خۆراكی برنجی قاوەی لە برنجی سپی بەرزترە، بەڵام برنجی سپی كەمتر لە برنجی قاوەیی زەرنیخ لەخۆدەگرێت. زەرنیخ بە شێوەیەكی سروشتی لە گڵدا هەیە، بەڵام رێژەكە لە برنجدا بەرزدەبێتەوە لەبەر هەندێك جۆری پەین كە بۆ برنج بەكاردێن لەگەڵ بكوژەكانی مێروو كە زەرنیخ لەخۆدەگرن. شووشتنی برنج، پاشان كوڵاندن بە بەشێك برنج لە 6 بەش ئاودا ئینجا پارزنینی نزیكەی 30%ی زەرنیخ لادەبات. برنج جگە لەوەی كە هۆكارە بۆ زیادبوونی كێش و قەڵەوی، بەڵام بێگومان زیادخواردنی مەترسی ئەوەشی هەیە كە لەوانەیە رێژەیەكی زیاتری زەرنیخ بگاتە لەش لەوكاتەی كە زەرنیخ پەیوەندی هەیە بە شێرپەنجەی سییەكان و میزڵدان و پێست، لەگەڵ ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە. ئەمەش رێنمایی دەكرێت كە منداڵانی ژێر تەمەنی 5 ساڵی كەمتر برنج و شۆربای برنج بخۆن.
Top