تەندروستییانەترین زەیت

تەندروستییانەترین زەیت
بیروڕای جیاواز هەیە سەبارەت بە چەوری لە خۆراكدا، لە نێوان چەوری ئاژەڵی و زەیتی تۆوەكان و زەیتی رووەكی تردا، بەڵام ئەوەی كە هەموو پسپۆڕان لەسەری كۆكن و بە تەندروستییانەترینی دادەنێن بریتییە لە زەیتی یەكەم گوشینی زەیتوون Extra virgin olive oil. ئەم زەیتە گەلێك ماددەی گرنگ لەخۆدەگرێت كە سوودی تەندروستی گرنگیان هەیە بەتایبەتی بۆ تەندروستیی دڵ. پێكهاتە گرنگەكانی زەیتی یەكەم گوشین زەیتوون لە هەر 100 گرامدا بریتین لە: ترشە چەورییە ناتێرەكان 73%، چەوری ئۆمیگا6 بە رێژەی 9.7%، چەوری ئۆمیگا3 بە رێژەی 0.76%، چەورییە تێرەكان 13.8%، ڤیتامین E بە رێژەی 72%ی پێویستی رۆژانە، ڤیتامین K بە رێژەی 75%ی پێویستی رۆژانە، ماددەی دژەئۆكسان بە رێژەی جیاواز. سوودە تەندروستییەكانی زەیتی یەكەم گوشینی زەیتوون ئەمانەن: كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و سووڕان، كەمكردنەوەی هەوكردن، دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL لە خوێندا، دابەزاندنی پەستانی بەرزی خوێن، كەمكردنەوەی ئەگەری مەیینی خوێن، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە و نەخۆشی ئەلزهایمەر.
Top