ئەكزیمای دەست

ئەكزیمای دەست
ئەكزیما Eczema زاراوەیەكی گشتییە و بریتییە لە هەوكردنی نامیكرۆبی پێست Dermatitis كە خۆی بە شێوەی وشكبوون و خورشت، ئاوسانێكی كەم، هەندێك جاریش پەیدابوونی بڵۆق دەنوێنێت. هەوكردنی نامیكرۆبی پێست لە ئەنجامی پەیدابوونی هەستەوەری بەرانبەر بە هەر بزوێنەر یان فاكتەرێكی دەرەكی بەتایبەتی ماددەی كیمیایی Atopic dermatitis بە باوترین جۆری ئەكزیما هەژمار دەكرێت. هەوكردن یان هەستەوەری بەركەوتن Contact dermatitis لە دەستەكاندا روودەدات لە ئەنجامی پەیدابوونی هەستەوەری بەرانبەر بە خشڵ یان ئەكسسوار وەكو ئەنگوستیلە، بازن، یان قایشی كاتژمێری دەستی لە هەندێك كەس هۆكارە بۆ پەیدابوونی هەوكردنی نامیكرۆبی پێست یان ئەكزیما. كەم و زیادی ئارەقەكردنی بەری دەستەكان لەگەڵ زیاد تەڕبوون و وشكبوونەوەی، بەركەوتن بە ماددەی كیمیایی جۆراوجۆر، هۆكاری یارمەتیدەری ترن بۆ سەرهەڵدانی ئەكزیمای دەستەكان. ئەكزیمای دەست بە هەمان شێوەی جۆرەكانی تری ئەكزیما بە چەند كرێمێكی تایبەت و خۆپاراستن لە بەركەوتن بە ماددە كیمیاییەكان چارەسەر دەكرێت.
Top