چ جۆرە قژ بەستنێك دەبێتە هۆی هەڵوەڕینی

چ جۆرە قژ بەستنێك دەبێتە هۆی هەڵوەڕینی
بەستنی توندی قژ بە شێوەی یەك گرێ لە لای سەرەوە و پشتەوەی سەردا Top Knot لە پیاو و ئافرەت پەیوەندی هەیە بە تەنكبوونی قژ بەتایبەتی لە تەنیشتەكانی پێشەوەی سەردا، هەندێك جاریش قانی بچووكی تەنكبوونی قژ، ئەمە سەڕەڕای تووشبوون بە سەرئێشە. ئەمەش روونكراوەتەوە كە ستایلكردنی قژ بە هەر شێوەیەك و بە هەر ئاراستەیەك ئەگەر فشاری راكێشان بخاتە سەر رەگی قژ ئەوا دەبێتە هۆی هەڵوەرینی پێش گەیشتن بە قۆناغی سروشتیی هەڵوەرینی خۆی. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە فێربوونی ستایلی بەستنی توندیی قژ هەر لە منداڵییەوە هۆكارە بۆ راهاتن لەسەر ئەم ستایلەی قژ لە دوارۆژدا. ئافرەتانی وەرزشوانی مەلە و جیمناستیك و نمایشكارانی بالێە لەبەر گرتن و راكێشان و بەستنی توندی قژیان و بەكارهێنانی لاستیكی توند دوچاری گرفتی هەڵوەرین دەبنەوە، هەروەها ئەو كەسانەی كە خاوەن تاڵە مووی باریك و ناسكن زیاتر رووبەڕووی هەڵوەرین دەبنەوە لەكاتی بەستنی قژیاندا. ئەم جۆرەی هەڵوەرین دەكەوێتە ناو جۆرێك هەڵوەرین لە ئەنجامی راكێشان Traction alopecia، راكێشانی قژ هۆكارە بۆ هەڵوەرینی قژ یان هاتنە دەرەوەی لە رەگەوە. بەكارهێنانی شانەی ورد، شانەی بازنەیی لەگەڵ وشككەرەوە قژ فشار دەخەنە سەر رەگی قژ، هەروەها لەكاتی تەڕبوونی پێستی سەر تاڵە قژەكان لە لاوازترین حاڵەتدا دەبن و بە راكێشانێكی كەمیش دێنە دەرەوە یان دەوەرێن.
Top