لەولەب هەرگیز نابێتە هۆی نەزۆكی

لەولەب هەرگیز نابێتە هۆی نەزۆكی
لەولەب IUD ئامێرێكی بچووكە لە شێوەی پیتیT ی ئینگلیزی، دەخرێتە ناو منداڵدان بە مەبەستی رێگرتن لە دووگیانبوون. بە پێی نوێترین لێكۆڵینەوە، لەولەب هەرگیز نابێتە هۆی نەزۆكی لە ئایندەدا، واتە پاش لابردنی لەولەب توانای دووگیانبوون بە خێرایی وەكو پێشان دەگەڕێتەوە ئەگەر نەخۆشی یان هۆكارێكی تر رێگر نەبێت. زۆربەی جۆرەكانی لەولەب لە پلاستیك و مس(كۆپەر) دروستكراون، رێژەی دووگیانبوون پاش لابردنی ئەم جۆرە لەولەبە دەگاتە 78%، هەروەها رێژەی دووگیانبوون پاش لابردنی لەولەبی هۆرمۆنی(كە هۆرمۆنی پرۆجێتسیرۆن لەخۆدەگرێت) دەگاتە 74%. ئەگەرچی لابردنی لەولەب بە كەمی دەبێتە ئەگەری گرفتی تەندروستی، بەڵام لە هەندێك حاڵەتدا لەوانەیە كە چەند ئاڵۆزییەك سەرهەڵبدەن وەكو: هەوكردنی ئەندامەكانی زاوزێ وەكو منداڵدان، لوولەی منداڵدان(لوولەی فالوپ)، هێلكەدان كە هۆكارێكە بۆ نەزۆكی تا رێژەی 11%، دووگیانی لە دەرەوەی منداڵداندا تا رێژەی 12%، پاش لابرنی لەولەب لەوانەیە كە راستەوخۆ خوێنبەربوون و ئازارێكی كەم رووبدات، خوێنبەربوون لە منداڵدان كە بڕێكی كەمە و سادەیە و پاش ماوەیەكی كورت لەخۆیەوە دەوەستێت، هەستكردن بە ئازار یان ناڕەحەتی لە بەشی خوارەوەی سكدا لە زۆربەی حاڵەتەكاندا روودەدات و زوو لەخۆیەوە نامێنێت، شكانی لەولەب لەكاتی لابردنی و مانەوەی بەشێكی لەناو منداڵداندا كە ئەگەری هەوكردن زیاد دەكات لەگەڵ ئازار و خوێنبەربوون، هەندێك جاریش هۆكارە بۆ دواكەوتنی دووگیانبوون تا هەموو پارچەكان بە یارمەتی تیشكی X یان سۆنار لادەبرێن.
Top