راستە كە نەشتەرگەری جوانكاریی لووت Rhinoplasty روخساری دەموچاوت دەگۆڕێت، بەڵام لەوانەیە كە دەنگیشت بگۆڕێت، ئەمەش زیاتر بۆ ئەو كەسانە دەبێتە گرفت كە پیشەكەیان پەیوەستە بە بەكارهێنانی دەنگیان، جوانكاری لووت هەرگیز نابێتە هۆی گرفت لە قسەكردندا، هۆكاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ تەسكبوونەوە یان بچووكبوونەوەی بۆشایی لووت پاش نەشتەرگەری، لەگەڵ گۆڕان لە رووبەری رووی بۆشایی لووتدا لەوانەیە كە بەرگری بەرانبەر بە لێشاوی هەوا زیاد بكات، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی هەڵمژینی دەنگ و كەمبوونەوەی تێنی دەنگ Amplitude. جگە لە ئەگەری گۆڕانی دەنگ پاش نەشتەرگەری جوانكاریی لووت، لەوانەیە كە گەلێك ئاڵۆزی تر لە كاتی جیاوازدا سەرهەڵبدەن وەكو: خوێنبەربوون، هەوكردن، ئاوسان لە دەوری چاوەكان و لووتدا كە بۆ ماوەی نزیكەی 2 هەفتە دەمێنێتەوە، هەندێك جاریش ئاوسانێكی كەم بۆ ماوەی 6 مانگ بەردەوام دەبێت ئینجا نامێنێت، هەستكردن بە ئازار و سڕبوون لە ناوچەی لووتدا لە ئەنجامی دەستكاریكردنی ئێسك و كڕكڕاگەی لووت كە بەگشتی سووكە و بۆ ماوەیەكی كورت بەردەوام دەبێت، پەیدابوونی ئاسەوار لە بنكەی لووتدا، شین و مۆربوونی دەوری چاوەكان Bruising كە بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت. بەردەوام دەبێت، پەیدابوونی ئاسەوار لە بنكەی لووتدا، شین و مۆربوونی دەوری چاوەكان Bruising كە بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.