پۆزیشنی نووستن كاریگەری دەكاتە سەر جوانیی دەموچاو

پۆزیشنی نووستن كاریگەری دەكاتە سەر جوانیی دەموچاو
شێواز و پۆزیشنی نووستن Sleep position كاریگەری دەكاتە سەر جوانی دەموچاو. یەكێك لە كاریگەرە نێگەتیڤەكانی پۆزیشنی ناڕێكی نووستن بریتییە لە سەرهەڵدانی پێشوەختەی لۆچبوونی پێست. بە گوێرەی رێنمایی پسپۆران، نووستن لەسەر پشت بە سەرینێكی نزم بە باشترین پۆزیشن دادەنرێت، بەم پۆزیشنە هەموو بەشەكانی لەش لە خاوبوونەوە و حەوانەی تەواودا دەبن، هەروەها فرمانی دڵ و سووڕی خوێن لە باشترین حاڵەتدا دەبن. نووستن لەسەر تەنیشت یان لەسەر لایەك خراپ نییە، بەڵام باش نییە كە مرۆڤ بەردەوام بەم پۆزیشنە بخەوێت ئەگەر لەبەر هەر هۆكارێك ناچار نەبێت، چونكە بەم پۆزیشنە جۆرێك فشار دەكەوێتە سەر دڵ. نووستن لەسەر سك بە خراپترین پۆزیشن دادەنرێت، چونكە فشار دەكەوێتە سەر چەمانەوەی ئاسایی بڕبڕەی پشت، ئەمەش دەبێتە هۆی گرژبوونی ماسوولكەكانی پشت لەكاتی نووستندا، هەروەها فشاری سەر گەدە دەبێتە هۆی ئاوسانی دەموچاو و فشاری سەر سینگیش دەبێتە ئەگەری سووربوونەوەی چاوەكان.
Top