500 كالۆری بەیانی یان 500 كالۆری لە درەنگانی شەودا

500 كالۆری بەیانی یان 500 كالۆری لە درەنگانی شەودا
بێگومان ئەمەت بیستووە كە خواردن لە درەنگانی شەودا هۆكارە بۆ زیادبوونی كێشی لەش، بەڵام ئایا لەش لە راستیدا مامەڵەی جیاواز دەكات لەگەڵ خواردن لە كاتی جیاوازدا؟ لە لێكۆڵینەوەكاندا ئەنجامی جیاواز هەیە سەبارەت بە خواردن لە پێش نیوەڕۆ، پاش نیوەڕۆ یان لەكاتی شەودا. لەوكاتەی كە تۆ بە درێژایی رۆژ بەردەوام بە جوولە و چالاكی جۆراوجۆر وزە سەرف دەكەیت، هەتا لەكاتی دانیشتن و حەساوەنە و نووستنیشدا وزە سەرف دەكەیت كە پێویستە بۆ كۆئەندامی دڵ و سووڕان و هەناسە. لەش بە درێژایی رۆژ یان چەوری خەزن دەكات یان چەوری دەسووتێنێت یان دەئۆكسێنێت، بۆیە تێكڕای بالانسی چەوری گرنگی هەیە، واتە جیاوازی نێوان بڕی چەوری خەزنكراو و بڕی چەوری سووتێنراودا. هەندێك سەرچاوە ئاماژە بەوە دەكەن كالۆری كالۆرییە جا لە هەر كاتێكدا بێت، هەروەها دەڵێن كە ئەم مەسەلەیە جیاوازییەكی ئەوتۆ و كاریگەرییەكی ئەوتۆی لەسەر كێشی لەشدا نابێت، بە مەرجێك كۆی وزەی رۆژانەی وەرگیراو لە خۆراك لە 2000 كالۆری رەت نەكات، ئەگەرچی ئەمەش مانای ئەوە نییە كە كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش كارێكی ئاسانە لەوكاتەی كە هۆكاری دیكە دەستیان لە مەسەلەكەدا هەیە وەكو بۆماوە، ستایلی ژیان، دەوروبەر و ژینگە. ئەمەش روونە كە زیادخواردن و وزەی زیاد لە هەر كاتێكی رۆژدا هۆكارە بۆ زیادبوونی كێشی لەش.
Top