كەمیی ئاسن هۆكارە بۆ هەوكردنی زمان

كەمیی ئاسن هۆكارە بۆ هەوكردنی زمان
ئاسن گەشەی خانەكان رێكدەخات لە رێگای دروستبوونی خڕۆكە سوورەكانی خوێندا كە گازی ئۆكسجین دەگەیەننە هەموو شانە و ئەندام و ماسوڵكەكان.كەمیی ئاسن هۆكارە بۆ كەمبوونەوەی ئاستی پرۆتینی مایۆگلۆبین Myoglobin كە لەناو خڕۆكە سوورەكانی خوێندایە و گرنگە بۆ تەندروستیی ماسوڵكەكان كە ماسوڵكەی زمانیش دەگرێتەوە، بۆیە كەمیی ئاسن هۆكارە بۆ هەوكردنی زمان Glossitis. هۆكارەكانی دیكەی هەوكردنی زمان: برینداربوونی زمان، زیاد خواردنەوەی ئەلكهول، سووتانی زمان بە خۆراك یان شلەمەنی گەرم، جگەرەكێشان، هەستەوەری بە خۆراك، یان دەرمان، یان مەعجوونی ددان، ڤایرۆسی تامیسكە، وشكبوونی دەم لەبەر هەر هۆكارێك. نیشانەكانی هەوكردنی زمان ئەمانەن: هەستكردن بە سووتانەوە و ناڕحەتی یان ئازاری زمان، سووربوونەوە و ئاوسانی زمان، گۆڕانی رەنگی زمان، گرفت و ناڕحەتی لەكاتی قسەكردن و قووتدانی خۆراكدا، لووسبوونی رووی زمان. بەكارهێنانی ئاسن بە شێوەی كەپسول، یان شروب هەنگاوی سەرەكی چارەسەركردنی هەوكردنی زمانە، لەگەڵ بەكارهێنانی دەرمانی دژەژی(دژە میكرۆب) و دەرمانی دژەئازار.
Top