بۆچی شووشتنی مریشكی خاو پێش كوڵاندن رێنمایی ناكرێت؟

بۆچی شووشتنی مریشكی خاو پێش كوڵاندن رێنمایی ناكرێت؟
زۆربەی خەڵك پێیان وایە كە شووتنی گۆشتی مریشكی خاو پێش كوڵاندن شتێكی باش و تەندروستییانەیە، لە راستیدا پێچەوانەكەی راست و تەندروستییانەیە. پێویستە ئەمە بزانیت كە رووی گۆشتی مریشك بە بەكتریای سالمۆنێللا Salmonella و بەكتریای كامپیلۆبەكتیر Campylobacter باركراوە كە هۆكارن بۆ ژاراویبوون بە خۆراك Food poisoning. لەكاتی شووشتنی گۆشتی مریشكی خاودا، ئەوا پڕوشكی پڕ لە بەكتریا بە هەموو شوێنێكی چێشتخانە و دەستەكان و دەروبەردا بڵاودەبێتەوە، ئەمەش ئەگەری ئالوودەبوونی خۆراك و خواردنەوە نزیكەكانی لێدەكرێت و ئەگەری هەوكردنی كۆئەندامی هەرس بەم جۆرانەی بەكتریا دێتە پێشەوە كە نیشانەكانی بریتین لە سك ئێشە، سكچوون، هێڵنج یان رشانەوە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، ئازاری ماسوولكە، سەرئێشە، هەستكردن بە ماندووبون و هیلاكی بەدەنی، كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن. كەواتە شووشتنەوەی هیچ جۆرێكی گۆشتی مریشك پێش كوڵاندن باش نییە، بۆ نموونە گۆشتی مریشكی فرێش، یان فریزكراو، یان پارچەكراو، تەنیا دەتوانیت كە بە پارچە قوماشێك یان دەستمالی كاغەزی(كلینس) رووی گۆشتەكە بە نەرمی بسڕیتەوە كە زۆر جار پێویست بەمەش ناكات، چونكە بە كوڵاندن هەموو بەكتریایەكان بە تەواوی لەناودەچن.
Top