كشمیش ددان دەپارێزێت لە کلۆربوون
ئایا كشمیش چاره‌سه‌ر و پارێزه‌ری ددانی كلۆره؟
له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ركی ده‌ركه‌وت كه كشمیش ده‌وڵه‌مه‌نده به 5 پێكهاته‌ی كیمیای سروشتی كه ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی ئه‌و جۆره به‌كتریایه‌ی بۆته هۆی هه‌وكردن و كلۆربونی ددان، هه‌روه‌ها رێگری ده‌كات له بونی میكرۆب و ره‌شبونه‌وه‌ی ددان و دوور خستنه‌وه‌ی له كلۆربوون.
ئه‌و 5 پێكهاته گرنگه‌ی كشمیش كه بریتین له (ترشی بایۆنیك و نۆلیك و ترشی بیتولینك و هیدركسیمسیل و فرفورال) جگه له‌وه‌ی ددان ده‌پارێزن له كلۆربوون هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیه بۆ پاراستنی مینای ددان، ئه‌گه‌ر پێشتر وتراوه كشمیش شیرینیهو ددان كلۆر ده‌كات ئه‌وا هه‌ڵه‌یه چونكه پێكهاته‌ی شه‌كری به‌سودی تێدایه و سه‌رچاوه‌یه‌كی رووه‌كیه و ده‌م و ددان ده‌پارێزێت له به‌كتریا و هه‌وكردن و كلۆر بوون و بیرتنه‌چێت كشمیش ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین بی و كالسیۆم و یۆد و فسفۆڕ و پۆتاسیۆمیش.
