ئەو زانایەی بە تەنها ژیانی 14 ملیۆن مرۆڤی لە مردن ڕزگار کرد
بۆپاراستنی زانیاریەکانیان و نامەکانیان، ئەڵمانییەکان سیستمێکی پاراستنی تایبەت بەخۆیان داڕشتبوو کەناسرابوو بە ئینیگما(Enigma)، کە تێکشکاندنی لەڕێگەی مێشکی مرۆڤەوە کارێکی تاڕادەیەک مەحاڵبوو بەهۆی ئاڵۆزی و زۆری ئەگەرەکانیەوە.
بۆیە زانای بیرکاری بە ڕەگەز بەریتانی ئالانتۆرینگ، پەرەی بە ئامێرێکی کۆمپیوتەری تایبەت بەخۆیدا بەمەبەستی شکاندنی ئینیگما.
ئەم داهێنانەی ئالان لە ساڵی 1943 سەرکەوتنی بە دەستهێنا وهێزە هەواڵگرییەکانی هاوپەیمانان بەهۆیەوە لە هەرخولەکێکدا 2 نامەی کۆد کراوی ئەڵمانیەکانیان دەشکاند و لە مانگێگیشدا 84,000 دانە، هەر نامەیەکی ئەڵمانییەکان و زانیارییەکانی ناوی، لەدوای 15 خولەک لە دەرچوونی دەگەیشتە دەست هێزەکانی هاوپەیمانان.
مێژوونوسان ئاماژە بەوە دەدەن کە بەهۆی ئالانتیورینگەوە، نزیکەی (14-21) کەسى لە مردن ڕزگار كردووە،هەروەها جەنگە کەش 2 ساڵ کەمتری خایاندووە.
