حەبی مەنع بۆ پیاو

حەبی مەنع بۆ پیاو
حەبی مەنع یان حەبی رێگرتن لە دووگیانبوونی ئافرەت كە پیاو بەكاری دەهێنێت Male Birth Control Pill راستەوخۆ كاریگەری دەكاتە سەر پرۆتینەكانی سپێرم نەك هۆرمۆنەكان. ئەمە چەند ساڵە كە توێژەرەكان خەریكی ئەم مەسەلەیەن، بەڵام لە دوا لێكۆڵینەوەدا جەخت لەسەر ئەم جۆرە دەنكە كراوەتەوە كە كاریگەری دەكاتە سەر تەنیا یەك پرۆتینی سپێرم بە ناوی كالسینیورین Calcineurin، بەمەشەوە ئامانجەكە دەپێكێت لە رێگای بێهێزبوونی یان كەمبوونەوەی یان نەمانی توانای جوولە و توانای سپێرم بۆ پیتاندنی هێلكۆكە. پاش راگرتنی بەكارهێنانی حەبەكان، سپێرم وەكو جاران ئاسایی دەبێتەوە و توانای پیتاندنی هێلكۆكە و دووگیانبوونی ئافرەت ئاسایی دەبێتەوە. ئەمەش روونكراوەتەوە كە حەبی مەنعی پیاو تا رادەیەكی زۆر سەلامەتە چونكە بە هیچ شێوەیەكی كاریگەری ناكاتە سەر هاوسەنگی هۆرمۆنەكان لە لەشدا، هەروەها هیچ زیانێكی لابەلا بە هیچ خانە و شانەیەكی تر لە هەر بەشێكی لەشدا ناگەیەنێت، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت كە لە ئاییندەیەكی نزیكدا ئەم جۆرە دەنكانە بكەونە بازاڕەوە.
Top