خانەی هێلكۆكەی ئافرەت بڕێكی زۆری ئاو لەخۆدەگرێت، كە فریز دەكرێت ئەوا كریستالی ئاوی دورست دەبن كە لەوانەیە پێكهاتەی هێلكۆكە تێكبدەن، لەبەر ئەمە لەم 5 ساڵەی دواییدا تەكنەلۆژیای نوێ بەكاردێت كە هێلكۆكە زۆر بە خێرایی فریز دەكات Vitrification بێ ئەوەی كە ببێتە هۆی پەیداكردنی كریستال و هیچ زیانێك بە خانەی هێلكۆكە بەتایبەتی لە ئافرەتانی توشبوو بە شێرپەنجە و ئەوانەی كە چارەسەری كیمیایی وەردەگرن و توانای دووگیانبوون لەدەست دەدەن. فریزكردنی هێلكۆكە Egg freezing بۆ تەمەنی گەنجتر باشترە و ئەگەری سەركەوتنی زیاترە بۆ دووگیانبوون لە ئاییندەدا، هەروەها بۆ ئەوانەش گونجاوە كە پیتێنی دەرەوەی لەش IVF ئەنجام دەدەن واتە پرۆسەی منداڵی شووشە. بۆ ئەم مەبەستە ئافرەت پێویستی بە چەندین سەردانی دكتۆر و تاقیگا دەبێت وەكو سۆنار و پشكنینی خوێن، ئەمەش بە لای كەم 14 رۆژ دەخایەنێت، پاشان بە نیدلی تایبەت هێلكۆكەكان لە هێلكەدانەوە هەڵدەمژرێن، ئینجا هێلۆكەكان سارد دەكرێنەوە تا پلەی گەرمی ژێر سفر. بەم تەكنیكە نوێیە فریزكردنی هێلكۆكە بە 3 قۆناغ ئەنجام دەدرێت: هاندانی هێلكەدان بۆ بەرهەمهێنانی پتر لە یەك هێلكۆكە لەكاتی سووڕی مانگانەدا بە بەركارهێنانی هۆرمۆنی تایبەت بۆ ئافرەت، دانانی هێلكۆكە لە دەوروبەرێكی گونجاو بۆ ماوەیەكی كورت، دوا قۆناغیش فریزكردنی هێلكۆكە. ئەگەرچی لە هەر كاتێكدا دەتوانرێت كە هێلكۆكە فریزكراوەكان بتاوێنرێنەوە و بۆ پیتاندن و دووگیانبوون بەكاربهێنرێن، بەڵام بەگشتی لە نێوەندە پزیشكییەكاندا، هەرگیز فریزكردنی هێلكۆكە رێنمایی ناكرێت بۆ دواخستنی دووگیانبوون.