قڵیشانی زمان

قڵیشانی زمان
قڵیشانی زمان Fissured tongue حاڵەتێكی سادەیە بە شێوەی یەك یان چەند قڵیشانێكی تەنك لەسەر رووی زماندا كە لەوانەیە تا تەنیشتەكانی زمان درێژ ببنەوە. قڵیشانی زمان بەگشتی بێ ئازارە، بەڵام لەكاتی جێگیربوونی پاشماوەكانی خۆراك لە نێو قڵیشانەكاندا ئەوا دەبێتە هۆی هەوكردن و هەستكردن بە ناڕەحەتی و سووتانەوەی زمان لەگەڵ سووربوونەوەی. هۆكاری قڵیشانی زمان بە تەواوی نەزانراوە، بەڵام چەند هۆكارێك هاندەرن بۆ حاڵەتەكە وەكو: مەیلی زگماكی، نەخۆشی مۆنگۆلیزم، نەخۆشی سەدەف Psoriasis. قڵیشانی زمان لەوانەیە كە لە منداڵی ساوا و هەراشدا بەدی بكرێت، حاڵەتەكە لەگەڵ گەورەبووندا زیاتر بەرجەستە دەبێت لەگەڵ زیادبوونی نیشانەكان. قڵیشانی زمان حاڵەتێكی سووكە، بەگشتی پێویست بە چارەسەرێكی تایبەت ناكات، بەڵام تووشبوو رێنمایی دەكرێت كە رۆژانە چەند جارێك رووی زمان بە پشتی فڵچەی ددان پاك بكاتەوە بەمەبەستی لابردنی پاشماوەكانی خۆراك و رێگرتن لە هەوكردنی شانەكانی زمان.
Top