نینۆكەكان تا رادەیەك پێوەرن بۆ تەندروستی بەگشتی، بۆیە گرنگیدانی دروست بە نینۆكەكان زۆر پێویستە. رێنماییەكانی پسپۆرانی پێست بۆ پاراستنی نینۆك ئەمانەن: پاراستنی پاكی و وشكی نینۆك، قرتاندنی دروستی نینۆك Manicure بە شێوەیەكی بەردەوام بۆ رێگرتن لە شكانیان، دووركەوە لە قرتاندنی نینۆك بە ددان، هەرگیز نینۆكەكان وەكو ئامێر بەكارمەهێنە بۆ كردنەوەی قوتوو یان هەر ئیشێكی تر، ئەگەر نینۆكەكانت ئەستوور بن ئەوا بەر لە كورت كردنیان بە نینۆكبڕ واباشترە كە بۆ ماوەی 5- 10 خولەك لەناو گیراوەیەكی گەرمی خوێ و ئاو بهێڵیتەوە، لەكاتی گەشەكردنی نینۆك بۆ ناو شانەكای دەوروبەری پێوستە تەنیا لە لایەن دكتۆر چارەسەر بكرێت، كەفشی گونجاو بەكاربێنە كە هەرگیز پەنجەكانت نەگوشێت، بۆ خۆپاراستن لە هەوكردنی نینۆك بە كەڕوو لەناو گەرماو و مەڵەوانگە گشتییەكاندا (نەعلی) دروست بەكاربێنە. لەكاتی هەستكردن بە ئازار، ئاوسان، شكان، یان گۆڕانی رەنگی نینۆكەكان دەست یان پێ، پێویستە كە زو سەردانی دكتۆری پێست بكەیت. ئەو كەسانەی كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە، پێویستە كە گرنگی زۆر بە پاك و خاوێنی و تەندروستیی نینۆكەكان بدەن بەتایبەتی نینۆكی پەنجەی پێیەكان.