پەستانی بەرزی خوێن هۆكاری سەرەكییە بۆ جەلتەی مێشك

پەستانی بەرزی خوێن هۆكاری سەرەكییە بۆ جەلتەی مێشك
بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن Hypertension بە بكوژی بێدەنگ ناوزەد دەكرێت، چونكە هۆكارە بۆ 54% ی حاڵەتەكانی جەلتە و 47%ی حاڵەتەكانی نەخۆشی خوێنبەرەكانی دڵ، ئەم دوو حاڵەتەش مەترسی گەورەن بۆ ژیانی تووشبووان. بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن واتە بەرزبوونەوەی فشار لەناو خوێنبەرەكاندا، پێوانەی زیاتر لە 120/80 ملم جیوە بە پەستانی بەرز هەژمار دەكرێت و پێویست بە پارێز یان دەرمان یان هەردووكیان بەیەكەوە بە درێژایی تەمەن دەكات. بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن هۆكارە بۆ تووشبوون بە چەندین ئاڵۆزی تەندروستی وەكو نەخۆشی خوێنبەرەكانی دڵ، ئاوسانی سكۆڵەی چەپی دڵ، نەخۆشی لە گورچیلەكاندا، رەقبوونی خوێنبەرەكان Arteriosclerosis، گرفت لە چاوەكاندا، جەڵتە Stroke و تێكدانی شانەكانی مێشك. هۆكاری نزیكەی 95%ی حاڵەتەكانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن نازانرێت، ئەگەرچی بۆماوەیی رۆڵی بەرچاوی هەیە بەڵام تا ئێستا جینەكانی بەرپرس بە تەواوی دەستنیشان نەكراون، ئەو هۆكارانەی كە ئەگەری تووشبوون زیاد دەكەن بریتین لە: قەڵەوی، نەخۆشی شەكرە، كەمیی جوولە یان مەشقی وەرزشی، بەساڵاچوون، پەككەوتنی گورچیلەكان Renal failure، زیاد بەكارهێنانی خوێ لە خۆراكدا پتر لە 5.8 گرام لە رۆژێكدا.
Top