كیوی هاوڕێیەكی نزیكی كۆئەندامی هەرسە

كیوی هاوڕێیەكی نزیكی كۆئەندامی هەرسە
لە ژێر توێكڵە قاوەییەكەی كیوی-دا، بەشێكی سەوزی پڕ لە ماددەی خۆراكی گرنگ هەیە، میوەی كیوی Kiwi دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و ماددەی گرنگی خۆراكی بەتایبەتی ئەنزیمی ئاكتینیدین Actinidin كە رۆڵی هەیە بۆ ئاسانكردنی هەرسكردن و هەڵمژینی پرۆتین. جگە لەم ئەنزیمە، كیوی ماددەی گرنگی تر لەخۆدەگرێت كە هاوكاری هەرسكردنی خۆراك دەكەن وەكو ریشاڵ، پریبایۆتیك Prebiotics و پرۆبایۆتیك Probiotics كە رێژەی بەكتریای سوودبەخش لە كۆئەندامی هەرس زیاد دەكەن، ئەمە جگە لە چەندین كانزا و ڤیتامین بەتایبەتی ڤیتامین C بە رێژەی 2 هێندەی ئەوەی كە لە پرتەقاڵدایە، هەروەها ترشی فۆلیك یان ڤیتامین B9 كە رۆڵی بەرچاوی هەیە لە پاراستنی كۆرپە لە ئافرەتی دووگیاندا و دروستبوونی خڕۆكە سوورەكانی خوێن. كیوی هەر دوو جۆری ریشاڵی تێدایە، ریشاڵی تواوە Soluble fiber رۆڵی گرنگی هەیە لە هەرسكردنی خۆراك و هێشتنەوەی ئاستێكی جێگیری شەكری خوێن و چەورییەكانی خوێن. ریشاڵی نەتواوە Inoluble fiber گرنگە بۆ بەكتریا سوودبەخشەكانی ریخۆڵە و رێگرتن لە قەبزی.
Top