لەبیرچوونەوە یەکێکە لە ئاکامەکانی کەمبوونەوەی توانای مێشک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ یاددا. لە راستیدا یەکێک لە ھۆکارە بەھێزەکان کەمی چەند ڤیتامینێکە، بۆیە دابینکردنی بڕی پێویستی رۆژانە لەم ڤیتامینانە ھاندەرە بۆ باشترکردنی یاد و خۆپاراستن لە تووشبوون بە زوو لەبیرچوونەوە، ئەم ڤیتامینانە بریتین لە: ڤیتامین E، B٣، B٦، B٩، B١٢، C، لەگەڵ ڤیتامین D. ڤیتامین E رۆڵی ھەیە بۆ پاراستنی دەمارەخانەکانی مێشک بەتایبەتی پاش جەلتە، لەگەڵ باشترکردنی یاد بەتایبەتی لە بەساڵاچوواندا. ڤیتامین B٦ گرنگە بۆ باشترکردنی یاد و توانای مێشک بۆ مامەڵەکردنی خێرا لەگەڵ زانیارەکاندا. ڤیتامین B١٢ سوودی ھەیە بۆ ھێشتنەوەی ئاستی دروستی ھۆمۆسیستین Homocysteine، ئەو ترشە ئەمینەی کە گرنگە بۆ تەندروستیی و فرمانی دروستی مێشک. ڤیتامین B٩ یان ترشی فۆلیک گرنگە بۆ بەرھەمھێنانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن کە فرمانی سەرەکییان دابینکردنی بڕێکی تەواوی ئۆکسجینە بۆ شانەکانی مێشک، ھەروەھا رۆڵی ھەیە بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری لاوازبوونی ھزری پەیوەست بە پیربوون. ڤیتامین C سیفەتی دژەئۆکسانی ھەیە و سوودبەخشە بۆ فرمانەکانی مێشک بەتایبەتی یاد. ڤیتامین D رۆڵی ھەیە بۆ باشترکردنی توانای مامەڵەکردنی مێشک لەگەڵ یاددا، ھەروەھا ئەمەش سەلمێنراوە کە کەمبوونەوەی ئاستی ڤیتامین D کە لەگەڵ بەتەمەنداچووندا روودەدات، ھۆکارە بۆ لاوازبوونی ھزر. ڤیتامین B٣ ی ئەگەری تووشبوون بە ئەلزھایمەر Alzheimer کەم دەکاتەوە کە یەکێک لە نیشانە زەقەکانی بریتییە لە لاوازبوونی ھزر و بیر.