سوود و زیانەكانی ئاوێتەكانی سیلیكۆن بۆ قژ

سوود و زیانەكانی ئاوێتەكانی سیلیكۆن بۆ قژ
هەر لە ساڵانی پەنجاكاندا سیلیكۆن Silicone بۆتە بەشێك لە پێكهاتەی ئاوێتەكانی جوانكاری پێست و قژدا. ئەم ئاوێتانەی قژ كە سیلیكۆن لەخۆدەگرن بریتین لە: سپرای ستایكردنی قژ Styling sprays، هەموو جۆرەكانی جێل، شامپۆ، كۆندیشنەرەكان Conditioners. سوودەكانی بەكارهێنانی ئاوێتەكانی سیلیكۆن بۆ قژ ئەمانەن: لووسبوون و بریقەداربوونی قژ، ئاسانتربوونی شانەكردنی قژ، هەروەها قژ ئەسوورتر و نەرمتر دەبێت، یارمەتیدانی هێشتنەوەی شێداریی قژ، پاراستنی قژ لە كاریگەرییەكانی گەرمی، رێگەدان بە گەیشتنی ماددە خۆراكییەكان بە قەد و رەگی قژ. پاككردنەوەی قژ لەو ئاوێتانەی سیلیكۆن كە تاڵە قژەكان دادەپۆشن و شێداری دەپارێزن ئاسان نییە و نایەڵن كە ماددەی تری وەكو ئاو یان پرۆتین بەباشی بگەنە رەگی مووەكان. بەگشتی، لابردنی یان پاككردنەوەی ئەو ئاوێتانەی سیلیكۆن كە لە ئاودا دەتوێنەوە كارێكی ئاسانە پاش شووشتن بە شامپۆ یان سابوون. بەكارهێنانی ئەم ئاوێتانە بە تێپەڕبوونی كات قژ تێكدەدەن بە شێوەی وشكبوون و شكانی تاڵە مووەكان، هەروەها كێشی قژ قوڕس دەكەن.
Top