سوود و زیانەكانی تەوقی ددان

سوود و زیانەكانی تەوقی ددان
تەوقی ددان Dental braces جۆرێكی چارەسەرە بۆ راستكردنەوەی ددانەكان، دەكرێت لە لای پێشەوە یان لای پشتەوەی ددانەكاندا دابنرێت. ناڕێكی و خواریی ددانەكان، جگە لە كاریگەری نێگەتیڤی لەسەر جوانیدا، هۆكارە بۆ زیادبوونی ئەگەری كلۆربوونی ددان و نەخۆشییەكانی پووك، گرفت لە دەم و شەویلاكدا. دانانی تەوقی ددان بەبێ رێنمایی دكتۆری پسپۆر مەترسیدارە، بەگشتی ئەگەر بە رێنمایی دكتۆریش بێت هێشتا ئەگەری چەند زیانێكی لابەلای لێدەكرێت وەكو: كە وایەرەكانی تەوقی ددان بەر ناوپۆشی دەم و لێو دەكەون بە تێپەڕبوونی دەبێتە هۆی كولبوون، ئەمەش بە دەوری خۆی رێگا بۆ گەلێك میكرۆب خۆش دەكات كە بگەنە خوێن، بۆ نموونە هەوكردنی ڤایرۆسیی جگەر، تەوقی ددان چەندین كانزا لەخۆدەگرێت وەكو نیكل، كۆپەر، كڕۆم، كادمیۆم كە ئەگەری هەستەوەری زیاد دەكەن تا رێژەی 30% بە شێوەی ئازاری گوێ و گیرانی لووت. لە لایەكی دیكەوە، پاككردنەوەی شوێنی دەور و ژێر تەوق و ژێر وایەرەكانی ئاسان نییە، چونكە فڵچەی ئاسایی نایگاتێ تەنیا فلچەی تایبەت نەبێت، ئەمەش ئەگەری كۆبوونەوەی بەكتریا و هەوكردنی پوك و كلۆربوونی ددان زیاد دەكات.بۆ كەمكردنەوەی ئەم زیانە لابەلایانە، پێویستە كە بەكارهێنانی تەوقی ددان تەنیا بە رێنمایی و چاودێری نزیكی دكتۆری پسپۆری ددانەوە بێت.
Top