بەكارهێنانی رەنگ وەكو چارەسەر

بەكارهێنانی رەنگ وەكو چارەسەر
ژیان بە سروشتی خۆی رەنگاوڕەنگە، رەنگەكان لە هەموو شوێنەكاندا چێژی زیاتریان بە ژیان بەخشیوە. لەمێژە رەنگەكان زاناكانی وزە و دەروونناسەكانی سەرقاڵ كردووە كە چۆن كاریگەری دەكەنە سەر باری دەروونی مرۆڤ. زاناكانی وزە پێیان وایە كە رەنگەكان سیگنالی زۆر تایبەتیان هەیە كە كاریگەری دەكەنە سەر كۆئەندامی دەمار و باری دەروونی هەموو كەسێك لە هەر تەمەنێكدا. رەنگەكان وزەی رووناكین كە درێژی شەپۆلی جیاوازی، وزەكە بۆ رەنگ دەگۆڕێت بە هۆی وەرگرەكانی رووناكی لە چینی تۆڕەی چاودا. كە وزە و رەنگ دەگاتە لەش كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر مەزاج و هزردا بەوەی كە هانی گلاندی یتیوتەری ژێر مێشك دەدات بۆ دەردانی چەند هۆرمۆنێك، بۆ نموونە رەنگی سوور سستمی دەماریی سیمپەتاوی هان دەدات، كەچی رەنگی سپی و شین هانی سستمی دەماریی پاراسیمپەتاوی دەدەن. هەروەها رەنگی كاڵی ژوور وا دەكات كە ژوور گەورەتر و فراوانتر بێتە بەرچاو و مرۆڤ تیایدا هەست بە حەسانەوە و ئارامی دەكات، كەچی رەنگی تاریك هەستێكی ناخۆش بە بینەرەكەی دەبەخشێت. ئەمەش روونكراوەتەوە كە رەنگی دیوارەكانی ژوور ئەگەر بە شێوەیەكی كاتیش بێت كاریگەری زۆر دەكەنە سەر مەزاجی كەسەكان. سوور و زەرد و نارنجی بە رەنگە گەرمەكان Warm colors ناسراون كە بەگشتی وروژێنەرن، بەڵام شین و وەنەوشەیی و سەوز بە رەنگە ساردەكان Coolcolors ناسراون كە بەگشتی هەستی خاوبوونەوە و هێمنی دەبەخشن. لێكۆڵینەوەكان جەخت لەوە دەكەنەوە كە رەنگەكان كاریگەری دەكەنە سەر پێوەندی نێوان مێشك و لەشدا، زانستی پزیشكیی ئەلتەرناتیڤ Alternative medicine لەمەش رەتیكردووە و هەوڵیداوە كە رەنگەكان وەكو چارەسەر Chromotherapy بخاتە پراكتیكەوە.
Top