نووستن پاش ژەمی خواردن مەترسیدارە

نووستن پاش ژەمی خواردن مەترسیدارە
پسپۆران دەڵێن كە نووستن راستەوخۆ پاش ژەمی خواردن واتە كۆبوونەوەی خێرای چەوری لە لەشدا. نووستن بە گەدەی پڕ لە خۆراكەوە زیانبەخشە. كە لەش لە حاڵەتی حەسانەوە یان نووستندایە، كۆئەندامی هەرس چالاكتر كار دەكات، بۆ نموونە زیادبوونی دەردانی ترشەلۆكی گەدە كە هۆكارە بۆ دڵەكزێ Heartburn، هەروەها هەستكردن بە سووتانەوە لە ناوچەی سك و سینگ و قوڕگدا. زیانەكانی تری نووستن راستەوخۆ پاش ژەمی خۆراك:هەستكردن بە گەرمبوونی قوڕگ لەبەر گەڕانەوەی ترشەلۆكی گەدە بۆ بەشی خوارەوەی سوورێنچك GERD و قوڕگ، خواردن لە درەنگانی شەودا هۆكارە بۆ كۆبوونەوەی چەوری لە لەش و زیادبوونی كێش.بەپێی نوێترین لێكۆڵینەوە، نووستنی راستەوخۆ پاش ژەمێكی خۆراكیی قوڕس ئەگەری روودانی جەلتە زیاد دەكات بە پشت بەستن بە دوو تیۆری، یەكێكیان بریتییە لە گەڕانەوەی ترشەلۆكی گەدە Acid reflux كە ئەگەری وەستانی هەناسە بۆ ماوەیەكی كورت لەكاتی نووستندا زیاد دەكات، ئەمەش ئەگەری جەلتە زیاد دەكات، دووەم تیۆری بریتییە لەوەی كە كاركردنی قورسی كۆئەندامی هەرس دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و ئاستی شەكر و كۆلیستیرۆل، ئەمانەش بێگومان ئەگەری جەلتە زیاد دەكەن.
Top