بوارەكانی نەشتەرگەری جوانكاری

بوارەكانی نەشتەرگەری جوانكاری
رۆژانە سەدان جۆری چارەسەر و نەشتەرگەری جوانكاری لە سەرتاسەری جیهاندا ئەنجام دەدرێن. نموونەی چەند نەشتەرگەرییەك: چاندنی تەنی بیانی لە مەمكدا Breast implants، گەورەكردن و بچووككردنەوەی مەمك، بچووككردنەوە، یان راستكردنەوە و جوانكاریی لووت، گورجكردنی دەموچاو، بچووككردنەوە و گورجكردنی ورگ، هەڵكێشانی چەوری، یان لایپۆسەكشن Liposuction، رنینی پێست بە نەشتەرگەری، یان بە ماددەی كیمیایی، چارەسەری لێزەری پێست، تاتوو، چارەسەری تیشك بۆ حاڵەتەكانی بەڵەكیی پێست Vitiligo. نەشتەرگەری جوانكاری (جگە لە جوانكاری) گەلێك جار بۆ راستكردنەوەی سەقەتیی زگماكی یان چارەسەركردن و رێكخستنەوەی روخسار پاش زەبری دەرەكی بۆ چەند شوێنێكی لەش سوودی لێوەردەگیرێت. زۆربەی هەرە زۆری چارەسەر و نەشتەرگەرییەكانی جوانكاری ئەگەر كەم ئەگەر زۆر چەند زیانێك و ئاكامی نەخوازراویان لێدەكەوێتەوە، بۆ نموونە خوێنبەربوون، هەوكردن، پەیدابوونی ئاسەوار، تاریكبوونی رەنگی پێست، هەروەها چاندنی تەنی بیانی لە مەمكدا گەلێك جار مەترسی تەندروستی دەبێت، هەڵمژینی چەوری(لایپۆسەكشن) لەوانەیە كە ببێتە هۆی سووتان، یان سڕبوون، یان تەزین، یان هەتا كونبوونی ئەندامەكانی ناوەوەی لەش.
Top