هۆكارەكانی خورشتی سەر

هۆكارەكانی خورشتی سەر
خورشت لە پێستی سەردا حاڵەتێكی باوە، هۆكارەكانی بریتین لە: وشكبوونی پێست، هەوكردن، هۆكاری دەروونی. خورشتی سەر مەرج نییە كە لەبەر كەمیی پاكوخاوێنی رووبدات، خورشت و خوراندنی پێستی بەردەوامی سەر ئەگەری هەوكردنی بەكتریایی زیاد دەكات. وشكبوونی پێستی سەر لەبەر هەر هۆكارێك بەتایبەتی لە وەرزی زستاندا دەبێتە هۆی خورشت لە ئەنجامی زیاد شووشتن و بەكارهێنانی شامپۆی بەهێز. ئەسپێی سەر Lice كە جۆرێكی مشەخۆری بچووكە هۆكارە بۆ خورشت، زیاتر لە پشت گوێیەكاندا، لەوانەیە كە هەوكردنی بەكتریاییش رووبدات و خورشتەكە ئاڵۆزتر بكات. نەخۆشی سەدەف Psoriasis دەبێتە هۆی خورشتی خۆجێیی لە پێستی سەردا، كڕێژ Dandruff و هەوكردنەكانی دیكەی پێستی سەر بە كەڕوو. هۆكاری تر وەكو هەوكردنی بەكتریایی پێستی سەر و هەوكردنی رەگی قژ Folliculitis و هەوكردنە ڤایرۆسییەكان بەتایبەتی هەوكردن بە ڤایرۆسی مێكوتە Chickenpox خورشتی سووك پەیدا دەكەن، هەروەها هەستەوەری پێستی سەر پاش بەركەوتن بە ماددەی كیمیایی(بۆیە، شامپۆ، كۆندیشنەر..تاد)، هەندێك جاریش خورشتی سەر لەبەرهۆكاری دەروونی سەرهەڵدەدات بەتایبەتی سترێس و پەستی كە گەلێك جار لە هەندێك كەسدا دەبێتە هۆی خورشت و قژهەڵوەرین لە ئەنجامی خوراندنی توندی پێستی سەر.
Top