بە نەشتەرگەری دەستی دەخەنە ژێر پێستییەوە

بە نەشتەرگەری دەستی دەخەنە ژێر پێستییەوە
پاش لێکۆڵینەوەیەکی وردی حاڵەتەکە، پزیشکانی نەشتەرگەر بڕیاریاندا بەمەبەستی چارەسەر، دەستی نەخۆشێک بخەنە ناو لاشەیەوە.
دوای ئەوەی فرانک رەی، لەکاتی گۆڕینی تایەی ئۆتۆمبێلەکەیدا دەستی لە بەشی ناوەوەدا گیر دەبێت و پارچە ئاسنێکی گەرمبوو دەکەوێتە سەر دەستی، بەشێکی زۆری دەسوتێت و کاری پزیشکەکان بۆ چارەسەر گران دەکات.
پزیشکانی نەشتەرگەر دوای تاووتوێی کەیسەکە لەبەردەم دوو رێگەچارەدا بوون، یەکەم بڕینەوەی دەستی رەی دووەمیان چارەسەرکردنی بە یەکێک لە شێوازە کۆنەکان، کە ئەوەش خستنە ناوەوەی ئەندامە سوتاوەکەیە بۆ ژێر پێستی نەخۆشەکە.
ئەم رێگەیە، زیاتر لە گۆڕەپانی جەنگدا بەکاردێت و یارمەتیی پێستە نوێکە دەدات بەباشی و خێرایی دروست ببێتەوە.
فرانک رەی 87 ساڵە و بەهۆی گۆڕینی تایەی ئۆتۆمبێلەکەیەوە دووچاری ئەم رووداوە بووە، وەک خۆی دەڵێت، تیمی فریاکەوتن دوای کاتژمێرێک گەیشتوونەتە لای و هەوڵی رزگارکردنیان داوە، واتە ماوەی ئەو کاتژمێرە دەستی لەژێر ئاسنە گەرمەکە بووە و بە تەواوی سوتاوە.
Top